كچێكی به‌ریتانی بۆ گه‌شتێك سه‌ردانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گه‌شتیاری كرد، له‌وێ كوڕێكی ناسی و وایزانی بێ سه‌روشوێنه و هێنایه‌وه شوقه‌كه‌ی، كه‌چی ده‌ستدرێژی كرده سه‌ر و لێی دا.
ئیما لویز هیگینسن كچێكی 35 ساڵی به‌ریتانییه، بۆ گه‌شتێكی هاوینه سه‌ردانی كۆمه‌ڵگه‌ی مارماریسی گه‌شتیاریی توركیای كرد، له‌وێ كوڕێكی به ناوی دیكلان تایرۆن مارشاڵ له یه‌كێك له یانه شه‌وانه‌كاندا ناسی.
ئه‌و كوڕه هه‌رچه‌نده توركیش بوو، به‌ڵام به كچه‌كه‌ی گوت كه هیچ جێ و ڕێیه‌كی نییه لێی بمێنێته‌وه، بۆیه كچه‌كه ڕێی پێ دا له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌یه‌كی شوقه‌كه‌ی ئه‌ودا بخه‌وێت و پشوو بدات.
ئه‌و كاته‌ی ئیما نوستبوو، ئه‌و گه‌نجه توركه ده‌ستدرێژی سێكسی كرده سه‌ری و هه‌تا هێزیشی تێدا بووه لێی داوه، كچه‌كه دواتر به پۆلیسه‌كانی گوتووه: "ته‌نانه‌ت دایك و خوشكه‌كه‌شم باوه‌ڕ ناكه‌ن "دێ‌و"ێكم ناسیبێت و ئاوام لێ بكات".
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، پۆلیسه‌كانی توركیا هه‌رزوو به ڕووداوه‌كه‌یان زانیوه و مارشاڵیان گرتووه، به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی و لێدان و ئازاردانی به‌رانبه‌ر سزای ده‌ده‌ن و چاره‌سه‌ری كچه‌كه‌ش له ئه‌ستۆ ده‌گرن.