ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو 23ی ئهیلوول، سه‌عات 10:05ی شه‌و، سه‌رۆك بارزانی بۆ یه‌كه‌م جار له فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری كه‌ناڵی ئاسمانی جه‌زیره‌دا, به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفڕاندۆمه مێژووییه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كه خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كێشه‌ی بۆ دروست كرد،، چه‌ندان نهێنی ئاشكرای ده‌كات.
ئه‌حمه‌د زاوێته‌یی به‌رێوبه‌ری نووسینگه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی جه‌زیره له كوردستان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ڕۆژی یه‌كشه‌م 23ی ئهیلوول سه‌عات 10 و پێنج خووله‌كى شه‌و به كاتی هه‌ولێر، له كه‌ناڵی ئاسمانی جه‌زیره، فیلمێكی دۆكیومێنتاری له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی بڕیاردانی ڕیفراندۆم و ئه‌نجامدانی و 16ی ئۆكتۆبه‌ر و لێكه‌وته‌كانی، بڵاو ده‌كرێته‌وه.
زیاتر گوتی، "فیلمه‌كه 55 خووله‌كه و بۆ یه‌كه‌مجاره سه‌رۆك بارزانی په‌رده له‌سه‌ر چه‌ندان ڕووداوی نهێنی هه‌ڵ ده‌داته‌وه و به ئاشكرا و ڕاشكاوانه زۆر مه‌له‌فی نێهنی ڕۆژانی ڕیفراندۆم و ڕووداوه‌كانی كه‌ركووك ده‌دركێنێ".
زاوێته‌یی ڕوونیشى كرده‌وه كه فیلمه‌كه 20%ى له‌سه‌ر سه‌روه‌ری و پلانه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی كوردی و گرنگی ئه‌و بنه‌ماڵیه بۆ بڕیاری سیاسیی و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو ناخۆشیی و خیانه‌ته‌كان كه ڕووبه‌ڕووی شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانى و مه‌لا مسته‌فا بارزانی تا ده‌گاته سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی.
ئاشكرایشی كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، چه‌ندان كه‌سی سیاسی گرنگ له هه‌رێمی كوردستان چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كراوه، به‌ڵام زیاتر تیشك خراوه‌ته سه‌ر قسه‌كانی بارزانی وه‌ك بڕیارده‌ری یه‌كه‌می ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی حەوتی حوزەیران/ یۆنیۆی 2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، رۆژی 25ی ئەیلوول/سێپتەمبەر وەك ڕۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق" دیاری كرد.
خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە بە تاك و كۆمەڵ بە جۆری جیاواز خۆشحاڵییان دەربڕى و به‌شدارییان تێدا كرد، دواى ئه‌نجامدانى ده‌نگدان به %92 ده‌نگى "به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆی"یان دا.