دواى ئه‌وه‌ى شاجوانی شاری سلێمانی "یارجان" وێنه‌یه‌كی كۆنی خۆی له واڵی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه.
یارجان له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ى وێنه كۆنه‌كه‌ى، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه وێنه‌كه‌ی پێش كاتی جوانكاریه.
یارجان له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیویه‌تی"پێش چوار ساڵ ئەمڕۆ فەیسبوک بیری ھێنامەوە لێرەیا کەس نەی ئەناسیم ھیچ جوانکاریەکم نەکردبو بۆ ئەوانەی پێیان خۆش بو ببینن پێش نەشتەرگەری بەڕاستی چۆن بوم ھیچ شەرم لەوە ناکەم وێنەی پێش جوانکاریم دابنێم و گەر نەشتەرگەریم کردبێت بۆ حەزی خۆم بوە گەرنا ئەوە نەبوە لەشێوەو ڕوخسارم ڕازی نەبم وە شتێکی زۆر ئاساییە ئێستا سەنتەرە جوانکاریەکان پڕن بە کچ و کوڕیشەوە زۆرێکتان ھۆکاری ڕق لێبونەوەتان ئەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی من تەجمیلم کردوە ئازیز ھۆکارەکەی ئەوەیە من ھەر شتێک ھەر شتێک کە کردومە بڵاوم کردۆتەوەو لە قسەی ئەوانە ناترسم کە بەھۆی ئەوەوە قسەم پێبڵێن گرنگ لەگەڵ خۆم و ئێوەش ڕاستم بە تەحەداوە من یەکەم کەس بوم باسی تەجمیلەکانم کردبێت بێ ئەوەی ئەملاو لا بکەم بیرمە یەکەم جار کە چومە لای دکتۆر ھێمن فیللەری لێوم کرد بڵاوم کردەوە دکتۆر حەپەسابو وتی ھیچ کەسێکی بەناو با‌نگم نەبینیوە وا بکات بە پێچەوانەوە داوا ئەکەن بیشارینەوە ئیتر کە تەواوی ھێرش و قسەکان لەسەر من کرا ئیتر کەسانی تریش بڵاویان کردەوە کە جوانکاریان ئەکرد".
یارجان، دواى بڵاو كردنه‌وه‌ى ئه‌م وێنه‌یه‌یه‌وه، ده‌ركه‌وتووه چه‌ندان نه‌شته‌رگه‌ری و گۆڕانكاری زۆر به‌سه‌ر شێوه‌ی ڕوخساریدا هێناوه، ئه‌مه‌یش وای كردووه به‌رده‌وام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سۆشیال میدیا باسی لێ بكرێت كه شێوه‌ی زۆر گۆڕاوه.
شنیار ئه‌حمه‌د ته‌مه‌نی 20 ساڵ ناوی هونه‌رییه‌كه‌ی (یارجان)ه و خوێندكاری زانكۆی سلێمانییه، له ماوه‌ی ڕابردوودا له لایه‌ن به‌شێك له لاپه‌ڕه فه‌رمییه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وه‌ك جوانترین كچی زانكۆكانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و پێش ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی شاجوان به فه‌رمی ئه‌و نازناوه‌ی وه‌رگرت، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دواتر به فه‌رمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراق كرا به شاجوانی سلێمانی و ئه‌و نازناوه‌ی پێ درا.