كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم سكاڵاى یاسایى دژى قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆكى لیسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان تۆمار ده‌كات، به بڕینی خزمه‌تگوزاری مۆبایل تۆمه‌تباری ده‌كات، بۆ خزمه‌تی كۆمپانیای دابینكهی شایسته‌ی دارایی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ى ئهیلوول، كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ڕای گه‌یاندووه، له دوو كاتى جیاوازدا، قوباد تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى لیستى یه‌كێتى، به شێوه‌یه‌كى نایاسایى خزمه‌تگوزارى په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆڕه‌ك تیلیكۆمى له هاووڵاتیان بڕیوه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هاتووه، كه‌وا قوباد تاڵه‌بانی ته‌نها بۆ دابین كردنی بودجه‌ى به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی خۆی له ڕووی داراییه‌وه و بۆ مجامهلهكردنی كۆمپانیای دابینكاری دارایی كه‌مپینه‌كه‌ى جه‌نابیان هه‌وڵی داوه فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانی و ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه له خزمه‌تگوزارییه‌كانی كوڕه‌ك بێ به‌ش بكات، ئه‌مه‌یش ته‌واو هه‌ست نه‌كردنه به به‌رپرسیارێتی له ئاست ماف و خزمه‌تگوزاری و داخوازییه‌كانی خه‌لك.