بۆ وردبینی داهات حكوومه‌ت نووسراوی بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ناردووه
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێنج ساڵه به‌بێ هیچ پڕۆژه‌یه‌كی په‌سندكراو، ساڵانه داهاته‌كه‌ی خه‌رج ده‌كات و ددوای ئه‌و دابڕانه، بۆ یه‌كه‌م جار ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی 2019دا پڕۆژه‌ی بودجه‌ی تایبه‌تی هه‌بێت و دوای ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی داهاتووی كوردستان په‌سندی ده‌كات، ده‌ست به جێبه‌جیكردنی بكات.
بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه له سه‌ره‌تای ساڵی 2014، هه‌رێمی كوردستانی تووشی دۆخێكی ناله‌بار كرد و هه‌رێم نه‌یده‌زانی چ بڕه پاره‌یه‌ك له گیرفانیدایه تا خه‌رجی بكات، چ بگا به‌وه‌ی بودجه‌یه‌كی هه‌بێت و به گوێره‌ی پڕۆژه خه‌رجی بكات.
پێشتر بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دیار بوو، ساڵانه هه‌رێم ده‌یزانی ئه‌و پاره‌یه‌ی به ده‌ستی ده‌گات چه‌نده، بۆیه له‌و كاته‌دا نووسینه‌وه‌ی پڕۆژه به‌گوێره‌ی داهات كارێكی قورس نه‌بوو.
له ساڵی 2014دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وازی له نووسینی پڕۆژه‌ی بودجه هێنا و له‌سه‌ر یه‌ك هاوكێشه كاری كرد، ئه‌ویش بریتی بوو له دابینكردنی پاره بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه هیچ كات نه‌یتوانی جێبه‌جێی بكات، ئێسته‌شی له‌گه‌ڵدابێت مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی بۆ دابین نه‌كرا.
به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاتی فرۆشتنی نه‌وت، شكستی داعش و ئاساییبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، هۆكارن له به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاتی كوردستان و حكوومه‌تیش به پشتبه‌ستن به داهاتی ناوخۆ و دوایین رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا، بیر له داڕشتنی پڕۆژه ده‌كاته‌وه.
دڵشاد شه‌عبان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد، حكوومه‌ت نووسراوی بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ناردووه و داوای كردووه وردبینی له داهاتیان بكه‌ن، ئامانجه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه حكوومه‌ت بزانێت به‌ڕاستی داهاتی ناوخۆیی چه‌نده بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داهاتی نه‌وت و سه‌رچاوه‌ی تری داهات، بودجه‌ی به‌كاربردن و وه‌به‌رهێنان و خه‌رجییه‌كانی ده‌ستنیشان بكات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێی وایه "حكوومه‌ت ده‌بێت بزانێ داهاته‌كه‌ی چه‌نده و دوای دابینكردنی مووچه و خه‌رجی وه‌زاره‌ته‌كان، چه‌ندی بۆ ده‌مێنێته‌وه. هه‌ركات بۆی ده‌ركه‌وت بڕه پاره‌یه‌كی بۆ ده‌مێنێته‌وه،ده‌توانێ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدات پڕۆژه‌كان به‌گه‌ڕ بخاته‌وه."
زیاتر گوتی، "هه‌رێمی كوردستان لایه‌نێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت له حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، دواتریش ده‌رده‌كه‌وێ نه‌وته‌كه چی به‌سه‌ر دێت و داهاته‌كه‌ی چۆن دابه‌ش ده‌كرێت، روون ده‌بێته‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چ بڕه پاره‌یه‌كی تری له به‌غداوه پێ ده‌گات و له‌و كاته‌شدا به‌رچاوڕوونی زیاتری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی بودجه‌كه بنووسێته‌وه".
له‌لایه‌كی تره‌وه دكتۆر ئه‌رشه‌د ته‌ها پسپۆڕی ئابووری، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، پڕۆژه‌ی بودجه له رووی یاسایی، ئابووری و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تی بایه‌خی هه‌یه و كاتێك پڕۆژه له په‌رله‌مان په‌سند ده‌كرێت، ئه‌وا حكوومه‌ت به‌گوێره‌ی یاسا ده‌توانێ بودجه خه‌رج بكات، په‌رله‌مانتارانیش ده‌زانن چۆن چاودێری حكوومه‌ت بكه‌ن له خه‌رجكردنی پاره‌كه‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ پڕۆژه‌یه‌ك نه‌بێت، ئه‌وا حكوومه‌ت به حه‌زی خۆی پاره خه‌رج ده‌كات و چاودێریكردنیش ئه‌سته‌م ده‌بێت.
له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌گوته‌ی ئه‌و پسپۆڕه، گرنگیی بودجه له‌وه‌دایه به به‌رنامه و پلان ئه‌و بودجه‌یه‌ی له به‌رده‌ستدایه، له چینه جیاوازه‌كان خه‌رج ده‌كرێت و كه‌موكورتییه‌كانی پێ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، هاوكات له رووی داراییشه‌وه كاتێك بۆت ده‌رده‌كه‌وێ بودجه‌ی به‌كاربردن چه‌نده، ئه‌وا ده‌توانی پلان دابنێی و ئه‌وی تر چۆن له وه‌به‌رهێناندا خه‌رج بكه‌ی.
به بۆچوونی ئه‌و ئابووریناسه، لانی كه‌م له 2004ـه‌وه تا پێش 2014 كه حكوومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ی گونجاوی له‌به‌رده‌ستدا بووه، زیاتر گرنگی به كه‌رتی نه‌وت داوه، له كاتێكدا ئه‌م كه‌رته هی ئه‌وه نییه له رووی ئابوورییه‌وه به ته‌نیا پشتی پێ ببه‌ستی، ده‌كرێ له بودجه‌ی داهاتوودا گرنگی به كشتوكاڵ و كه‌رته‌كانی تر بدرێ كه ببن به سه‌رچاوه‌یه‌كی نوێی داهات بۆ كوردستان.
له به‌رانبه‌ردا زاگرۆس فه‌تاح به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بودجه‌ی پڕۆژه‌كان له وه‌زاره‌تی پلاندانان، بۆ "وشه" پێداگری له‌وه كرد، بۆ ساڵی داهاتوو هه‌ر ده‌بێ بودجه هه‌بێت و ئه‌گه‌ر نه‌بێت، ئه‌وا زۆر خراپه و پێویسته سه‌رجه‌م داهاته‌كان كۆ بكرێنه‌وه و به‌گوێره‌ی داهات خه‌رجییه‌كان رێك بخرێن.