هاوكار عه‌بدوڵا كه گه‌نجێكى كورده، چه‌ندان توێژینه‌وه‌ى ئه‌كادیمى له‌باره‌ى تیرۆر كردووه و یه‌كێك له توێژینهوهكانیشى وێڕاى ئه‌وه‌ى بڕوانامه‌ى ماسته‌رى پێ وه‌رگرتووه، وه‌ك كتێب بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له‌م كتێبه‌دا باس له هۆكاره‌كانى ده‌ركه‌وتنى داعش ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر به‌هارى عه‌ره‌بى نه‌بووایه داعش نه‌ده‌بوو".
"داعش له نێوان ململانێى مه‌زهه‌بى و شكستى به‌هارى عه‌ره‌بى" كتێبێكى بچووكه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ى "ئایدیا" بڵاو كراوه‌ته‌وه. وه‌ك نووسه‌رى كتێبه‌كه بۆ "وشه"باسى ده‌كات، ئه‌م كتێبه له بنه‌ڕه‌تدا توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستییه و له زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین وه‌ك به‌شێك له داواكارى وه‌رگرتنى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر وه‌رگیراوه، پله‌ى زۆرباشهى پێ دراوه و دواتریش وه‌ك كتێب چاپ كراوه.
هاوكار عه‌بدوڵا باس له‌وه ده‌كات، تووشبوونى كورد له شه‌ڕى داعش وا ده‌كات بابه‌تى "داعش" وه‌ك بابه‌تێك له ڕووى ئه‌كادیمییه‌وه خۆى بسه‌پێنێ و شیاوى لێكۆڵینه‌وه بێت، خۆشى له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌ستى بۆ بابه‌تى "داعش" بردووه و كارى له‌سه‌ر كردووه.
له به‌شێكى قسه‌كانى ئه‌م نووسه‌ره گه‌نجه، نكۆڵى له‌وه نه‌كرد له چوار ساڵى رابردوودا چه‌ندان كتێب له‌لایه‌ن نووسه‌رانى كورده‌وه له‌سه‌ر "داعش" بڵاو كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆریان وه‌رگێڕان بوون و ئه‌وانی تریش خه‌سڵه‌تى ئه‌كادیمییان نه‌بووه، زیاتر وه‌ك كۆمه‌ڵه وتار به‌شێوازى رۆژنامه‌وانى نووسراون.
هاوكار گوتى "هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی ئه‌كادیمی پێویسته به‌رنامه‌ڕێژیی بۆ بكرێت و پره‌نسیپ و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. وه‌ك ئاشكرایه كه نووسینی توێژینه‌وه یه‌كێكه له پێداویستییه‌كانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر. ئه‌و كاته‌ی من قوتابیی ماسته‌ر بووم ( 2014-2016)، كوردستان له گه‌رمه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا بوو، بۆیه پێم وابوو قسه‌كردن له‌سه‌ر داعش پێویسته و ئه‌وكات شتێكی ئه‌وتۆش وه‌ك كاری ئه‌كادیمی له‌سه‌ر داعش نه‌نووسرابوو".
كتێبه‌كه‌ى هاوكار له چوار به‌ش پێكهاتووه، له به‌شى یه‌كه‌مدا باس له گرنگى و ئامانجى توێژینه‌وه‌كه‌ى ده‌كات، میتۆدى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ى ده‌ستنیشان ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و گریمانانه‌ى كه له توێژینه‌وه‌كه‌یدا كارى له‌سه‌ر كردووه. له به‌شى دووه‌مدا له ڕووى مێژوویییه‌وه باس له ده‌ركه‌وتنى سه‌له‌فى-جیهادى ده‌كات، هه‌ر له ئیبن ته‌یمییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات به قۆناغه‌كانى وه‌هابیی و ئیخوان تێده‌په‌ڕیت و دواتر تا ده‌گاته قۆناغى عه‌بدوڵا عه‌زام.
به‌شى سێیه‌می باس له مێژووى ده‌ركه‌وتنى داعش ده‌كات و به‌و كولتووره جیهادییهى ده‌به‌ستێته‌وه كه له به‌شى پێشتر ئاماژه‌ى بۆ كردووه، له كۆتا به‌شیش باس له ده‌ركه‌وتنى ده‌سه‌ڵاتى داعش ده‌كات، هۆكاره‌كانیشى ده‌خاته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه.
پێشتریش توێژه‌ران چه‌ندان هۆكاریان بۆ ده‌ركه‌وتنى داعش ده‌ستنیشان كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كتێبه‌كه‌ى هاوكار له‌وانى تر جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه رۆشناییهكى زیاترى خستووه‌ته سه‌ر راپه‌ڕینه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى، چونكه ئه‌م راپه‌ڕینانه وایان كرد بۆشایی له ده‌سه‌ڵات دروست ببێت و دواتر به هێزه توندڕه‌وه‌كان پڕ كرایه‌وه.
هاوكار ده‌ڵێ، "به‌هاری عه‌ره‌بی یه‌كێك بوو له هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی داعش، هه‌ریه‌ك له كۆچكردوو كوفی ئه‌نان سكرتێری پێشووی یوئێن و تۆنی بلێر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا، رایان گه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر به‌هاری عه‌ره‌بی نه‌بووایه، داعش ده‌رنه‌ده‌كه‌وت. به‌هاری عه‌ره‌بی كه تا ئێسته كاریگه‌ری له‌سه‌ر سووریا ماوه، وای كرد ره‌وشه‌كه له سووریا به‌ره‌و خراپی بچێت و زه‌وینه‌یه‌كی له‌بار بۆ گرووپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان بڕه‌خسێ تا ئه‌وانیش له‌لای خۆیانه‌وه شه‌ڕی رژێمی سته‌مكاری سووریا بكه‌ن، له نێوانیشیان به‌ره‌ی نوسره و داعش. به‌ڵام پێویسته بزانرێ كه هۆكارگه‌لی تر هه‌ن یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ به‌هێزبوون و سه‌رهه‌ڵدانی داعش".
ئه‌و نووسه‌ره گه‌نجه چه‌ندان كارى وه‌رگێڕان و توێژینه‌وه‌ى له‌سه‌ر تیرۆر كردووه و هه‌وڵ ده‌دات وه‌ك پسپۆڕێك له‌و بواره‌دا بناسرێت، بۆ "وشه" باسى له‌وه كرد كه ده‌یه‌وێ نامه‌ى دكتۆراكهشى له‌باره‌ى "داعش"وه بنووسێت و بابهتهكهیشى "كورده‌كانى ناو داعش" ده‌بێت. وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ كرد، "هه‌وڵم دا ئه‌و هۆكارانه بدۆزمه‌وه كه وای له هه‌ندێك گه‌نجانی كورد كرد بچنه ریزی داعش، به‌ڵام ئه‌مه‌یان هه‌وڵ ده‌ده‌م بیكه‌م به پرۆژه‌ی دكتۆراكه‌م".
هاوكار كتێبێكى تریشى له‌باره‌ى تیرۆریزم ئاماده‌یه بۆ چاپ به‌ناوى "مێژووى تیرۆریزم، له چاخه دێرینه‌كانه‌وه تا داعش"، به‌ڵام ئه‌میانی له ئینگلیزییه‌وه وه‌رگێڕاوه.
له‌و باره‌یه‌وه گوتى، "ئه‌و كتێبه باس له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆر تا جیهادگه‌رایی له سه‌رده‌می داعشدا ده‌كات. هاوكات پڕۆژه‌یه‌كی فراوانم له به‌رده‌سته بۆ نووسینی كتێبێك له‌سه‌ر گرووپه تیرۆرستییه كاریگه‌ره‌كان و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی تیرۆر، ده‌مه‌وێ كارێك بێت وه‌ك ئینسكۆلۆپیدیایهك بێت بۆ بواری تیرۆریزم، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایییه‌وه هیچ ده‌زگه‌یه‌ك ئاماده نییه كاره‌كانمان لێ وه‌بگرێت و بڵاویان بكاته‌وه".