ئەم هەنگاوانە گورچیلەتان وێران دەكات

:: PM:01:21:22/09/2018 ‌
گورچیلە بە ئەندامێكی گرنگ دادەنرێت لە لەش دا، چونكە بەرپرسە لە پاڵاوتنی خوێن و دەردانی هۆرمۆن، لابردنی ئاوی زیادەی لەش لە ڕێی میزەوە. كەمكردنەوی ترش، مژینی كانزاو هەروەها لابرنی مادەی ژەهراوی، ئەنجامدانی ئەو هەنگاوانەیش كە لە خوارەوە باسی دەكەین زیانی زۆر بە گورچیلە دەگەیەنێت.

یەكەم: جگەرەكێشان، جگەرە كێشان زیان بە هەموو ئەندامەكانی لەش دەگەیەنێت بەتایبەتی گورچیلەكان، جگەرەكێشان كار لە پەستانی خوێن دەكات و بەمەش كار لە تەندروستی گورچیلەكان دەكات و ڕۆیشتنی خوێن كەم دەبێتەوە بۆ ئەندامە گرنگەكانی، هۆكارێكە بۆ لەدەستدانی گورچیلەكان و چەندان نەخۆشی تر.

دووەم: خواردنەوەی بڕێكی زۆر كحول، خواردنەوەی مەی یان بیرە باشە بۆ تەندروستی گورچیلە، بەڵام ئەگەر لە بری دیاریكراوی خۆی زیاتر بوو، ئەوا دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە گورچیلەكان و جگەر و نەخۆشی دل و بۆڕییەكانی خوێن، هۆكارێكی گەورەیە بۆ كەمبوونەوەی شلەی لەش.

سێیەم: خواردنی ئەو خۆراكانەی بڕێكی زۆر  پرۆتینی تێدایە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە گورچیلەكان بەتایبەتی لەو كەسانەی كە نەخۆشی گورچیلەیان هەیە، چونكە پرۆتینی زۆر دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی فاری گلۆمەرولار، بۆیە باشترە ئەو كەسانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە لە خواردنی گۆشتی سوور و پرۆتینی دەستكرد دوور بكەونەوە.

چوارەم: بەكارهێنانی ئازار شكێن، بەكارهێنانی ئازار شكێن كار لە زۆر ئەندامی گرنگی لەش دەكات بەتایبەتی گورچیلەكان دەبنە هۆی كەمكردنەوەی ڕۆیشتنی خوێن بۆ گورچیلەكان و هەڵئاوسانی گورچیلەكان، نەخۆشی درێژخایەن.

پێنجەم: خواردنەوەی بڕێكی كەم ئاو، كاری سەرەكی گورچیلەكان ئەوەیە كە مادەی ژەهراوی و پاشەڕۆ لە خوێندا بكاتە دەرەوە، ئەگەر بڕێكی كەم ئاو بخورێتەوە لەش توانایی كردنەدەرەوەی ژەهری نامێنێت و دەبێتە هۆی زیانێك بۆ گورچیلەكان و تەواوی ئەندامەكانی لەش.



وشە - ئاوات ئازاد