زۆر خواردنەوەی ئاوی لیمۆ مەترسیدارە

:: PM:01:49:22/09/2018 ‌
ئاوی لیمۆ بۆ زۆر مەبەست بەكاردەهێنرێت وەكو لابردنی ژەهری لەش و كەمكردنەوەی كێش، لە زۆر چارەسەر سروشتییەكان كەڵكی لێ وەردەگیرێ، بەڵام لای هەمووانیش ڕوونە، هەر شتێك لە بری دیاریكراوی خۆی زیاتر بخورێت، دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە لەش، هەرچەندە ئاوی لیمۆ چەندان سوودی تەندروستی هەیە، بەڵام كاتێك برێكی زۆر بەكاربهێنرێت ئەم زیانانەی خوارەوە بە لەش دەگەیەنێت.

یەكەم: دڵەكزێ‌، ئاوی لیمۆ هۆكارێكە بۆ دروستبوونی دڵەكزێ‌ یان دەبێتە هۆی خراپتركردنی، كاریگەری لەسەر تفتی لەش دەكات و بەمەش دەبێتە هۆكارێك بۆ هەڵگەرانەوەی ترشی گەدە.

دووەم: ڕووشانی ددان، خواردنی بڕێكی زۆر خواردن و خواردنەوەی ترش كاریگەری نەرێنی لەسەر ددان دروست دەكات و خواردنەوەی بڕێكی زۆر ئاوی لیمۆ دەبێتە هۆكارێك بۆ ڕووشانی ڕووكەشی ددانەكان و بەمەش ددانەكان ناسك دەبنەوە و  لە هەندێك حاڵەتدا كاتی خواردنی گەرم یان سارد ئازار دروست دەبێت. 

سێیەم: زۆر میزكردن و وشكبوونەوەی لەش، لیمۆ پڕە لە ڤیتامین C كە بە دەرمانی سروشتی میزكردن دادەنرێت و بەرهەمهێنانی میز زیاد دەكات.بۆ ئەوەی سۆدیۆم و شلەی زیاد لە پێویست لە لەشدا لاببات.هەرچەندە خواردنەوەی ئاو لیمۆ بەسوودە لە دوای ژەمەكان بەتایبەتی بۆ شێداركردنەوی لەش، بەڵام پێویستە پێش بەكارهێنانی سەردانی پزیشك بكرێت، بۆ ئەوەی نەبێتە هۆكارێكە بۆ وشكبوونەوەی لەش.



وشە - ئاوات ئازاد