كچێكی 19 ساڵی فلیپینی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به ڕووداوێك گیانی له ده‌ست داوه و مردووه، هێشتا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی بۆ كرد و له جیاتی زاوا، ته‌رمه‌كه‌ی دانا.
یه‌كێك له به‌هێزترین نموونه‌كانی خۆشه‌ویستیی زیندوو و نه‌مر له كچێكی فلیپینیدا ده‌ركه‌وت، كه دوای مردنی خۆشه‌ویسته‌كه‌یشی هێشتا وازی لێ نه‌هێنا و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كرد و ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌شی بۆ ساز كرد.
ماڵپه‌ڕی "
browngh" بڵاوی كرده‌وه، كچێكی فلیپینی 19 ساڵ كه ناوی زیرین بوو، دوای ئه‌وه‌ی جه‌یك ئه‌نتۆنی ته‌مه‌ن 22 ساڵی خۆشه‌ویستی له به‌رده‌م بارێكدا تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو و مرد، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كرد، تا به شێوازێكی شایسته‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئاهه‌نگی ماڵئاوایییهكهی به‌ڕێوه ببات.
ئه‌م ئاهه‌نگه له ڕێی یاسایییه‌وه گونجاو بوو و هیچ سه‌رپێچییه‌كی تێدا نه‌بوو، ته‌نانه‌ت خێزانی هه‌ردوولا به‌شدارییان له بۆنه‌كه كردبوو و ڕازی بوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م رێوڕه‌سمه، هه‌روه‌ها قه‌شه‌ی كهنیسهكهش ڕازیبوونی خۆی به مه‌رجه‌كان پێشان دابوون.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا زیرین كراسێكی سپی بووكێنی پۆشیبوو، هه‌روه‌ها تابووتی زاواش به‌و ڕه‌نگه سپییه نه‌خشێنرابوو، دواتر وتاری تایبه‌ت به هاوسه‌رگیری خوێنده‌وه، كه له چه‌ند به‌ڵێنێكی باو پێك هاتبوو، ئینجا ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌شی كرده په‌نجه‌ی.
جه‌یك و زیرین له كاتی خوێندنی قوتابخانه‌ی ئاماده‌یییه‌وه به یه‌كه‌وه له پێوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا بوون، ئێسته‌ش زیرین له دوا قۆناغی زانكۆكهیدایه و وا ته‌واوی ده‌كات.