ڤیدیۆ.. گۆڵێكی هاوشێوەی گۆڵە مێژووییەكەی ماڕادۆنا تۆمار كرایەوە

:: PM:12:36:23/09/2018 ‌

كواسی جێرڤینیۆی هێرشبەری كۆتدیڤواری و یانەی پارمای ئیتاڵی دوێنێ شەموو گۆڵێكی هاوشێوەی دییگۆ ماڕادۆنای ئەفسانەی ئەرجەنتینی لە مۆندیالی 1986 تۆمار كرد.

دوێنێ شەموو یانەی پارما لە گەڕی 5ی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا مێوانداری یانەی كالیاری كرد و یارییەكەشی بە 2 گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە.

گۆڵی یەكەمی یارییەكە بەشێوەیەكی سەرنجڕاكیش لەلایەن جێرڤینیۆی هێرشبەری پێشووی یانەی ئارسناڵ و رۆما لە خولەكی 47 تۆمار كرا هاوشێوەی ئەو گۆڵەی ماڕادۆنا لە مۆندیالی 1986 بوو بەرامبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.

ماڕادۆنا لە مۆندیالی 1986 گۆڵێكی مێژوویی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا تۆمار كردبوو كاتێك لە نزیك هێڵی سزای هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە تۆپی بردبوو و زۆرێك لە یاریزانەكانی بڕی و ئینجا گۆڵی تۆمار كرد.

جێرڤینیۆش بەهەمانشێوە لە نزیك هێڵی سزای یانەكەیەوە تۆپەكە دەبات و دوای بڕینی چەند یاریزانێكی یانەی كالیاری تۆپ دەخاتە نێو گۆڵەوە.

بە ڤیدیۆ گۆڵە مێژووییەكەی جێرڤینیۆ و ماڕادۆنا ببینە:-




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م