ئەو خۆراكانەی بیركردنەوە و مێشكت بەهێز دەكەن

:: PM:03:06:24/09/2018 ‌
هەرچەندە كاروچالاكی مێشك پێوەستە بەتەمەنەوە،  بێهێزی مێشكیش لە زۆر كەس دا ڕوو دەدات، نیشانەكانی وەكو بیرچوونەوەی زۆر، كەمبوونی توانایی بیركردنەوە، چەند نیشانەیەكی تر، چەندان هۆكار هەن كەدەبنە هۆی ناچالاكی مێشك وەكو خۆراكی ناتەندروست، هاوكات خۆراكە تەندروستەكان بۆ مێشك یارمەتیدەر دەبێ لە بەهێزی و كارایی مێشك،  لێرەدا باس لە گرنگترین ئەو خۆراكانە دەكەین.

یەكەم: كاكاو دەوڵەمەندە بە فلاڤانۆلس، توانایی مێشك و بیركردنەوە باشتر دەكات، بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی كە لەسەر كاكاو ئەنجام دراوە دەركەوتووە كە كاكاو دەتوانێت توانایی مێشك زیاد بكات و رێ لە لەبیرچوونەوە و ناچالاكی مێشك بگرێت.

دووەم: زەردەچەو، بۆ زۆر مەبەستی تەندروستی و چارەسەركردنی نەخۆشی بەكاردەهێنرێت، چونكە بەهاراتێكی زۆر بەسوودە و پڕە لە پێكهاتەی گرنگ كە پێویستن بۆ لەش، یەكێك لە سوودەكانی زەردەچەو ئەوەیە كە ڕێ لە  نەخۆشی زەهایمەر دەگرێت، بەهۆی بوونی ئاوێتەی كۆركۆمینەوە.

سێیەم: سپێناخ، ئەم سەوزەیە پڕە لە لوتەین كە جۆرێكە لە دژەئۆكسید و دەتوانێت یارمەتی مێشك بدات بە شێوەیەكی گونجاو كارەكانی ئەنجام بدات، ئەم لوتەینە مێشك دەپارێزێت دژی هەوكردن و زیانی ڕەگە ئازادەكان و ڕێ لە لەبیرچونەوە دەگرێت و باشترین خۆراكە بۆ بەدیلی ئاو، چونكە بڕێكی زۆر ئاو لە پێكهاتەكەی دا هەیە.

چوارەم: ئاڤۆگادۆ،ئەم میوەیە نەك تەنیا دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E بەڵكوو چەند ترشێكی تێدایە كە پێی دەگوترێت ترشە چەورییەكان و مێشك دەپارێزن، وەكوو ئۆمێگا3 كە یارمەتی بەرهەمهێنانی مایلین دەدات و گرنگە بۆ كار و چالاكییەكانی مێشك.

پێنجەم: مەعدەنووس، یەكێكە لە سەوزە بە سوودەكان بۆ لەش، چ بەشێوەی وشكراو بێت یان بە تازەیی ئاوێتەیەكی تێدایە پێی دەوترێت ئاپیگەنین كە جۆرێكە لە فلاڤۆنۆید، وەكو دژەئۆكسیدێك مێشك دەپارێزێت و كار و چالاكی مێشك زیاد دەكات و ڕێ لە لەبیرچوونەوە دەگرێت.



وشە - ئاوات ئازاد