پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی ئوردنی، زیاتر له 39 جار ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر كچه هه‌رزه‌كاره‌كه‌ی و تووشی نه‌خۆشیی كوشنده‌ی ئایدزی كردووه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، پۆلیسه‌كانی ئوردن پیاوێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵیان گرتووه، ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن دادگا‌ی وڵاته‌وه سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه، چونكه تاوانێكی قێزه‌وه‌نی به‌رانبه‌ر كچه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه كه شایانی لێخۆشبوو‌ن نییه.
ئه‌و پیاوه دانی پێدا ناوه، له ماوه‌ی چوار ساڵدا زیاتر له 39 جار ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر كچه‌كه‌ی، یه‌كه‌م جار كه ئه‌م كاره‌ی كردووه كچه‌كه‌ی ته‌نیا 12 ساڵ بووه و ئێسته 16 ساڵه كه سكاڵای له باوكی كردووه و به گرتنی داوه.
له دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له بابه‌ته‌كه كردووه و پشكنینیان بۆ ته‌ندروستی كچه‌كه كردووه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كچه تووشی نه‌خۆشیی كوشنده‌ی ئایدز بووه و بارودۆخیشی هێنده خراپه، كه خه‌ریكه له مردن نزیك ده‌بێته‌وه.
دایكی ئه‌م كچه كاتێك یه‌كه‌م جار ده‌ستدرێژی له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌وه‌یه كراوه‌ته سه‌ر كچه‌كه‌ی پێی زانیوه، به‌ڵام مێرده‌كه‌ی به‌ڵێنی داوه دووباره‌ی نه‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا چوار ساڵ به‌رده‌وام بوو و دایكی كچه‌كه‌ش لێی ئاگادار بوو و خۆی لێ بێ هه‌واڵ كردووه.
ئه‌و كچه ته‌واو بارودۆخی ته‌ندروستی تێك چووه و له‌ماڵ ڕایكردووه و سكاڵای له باوكی كردووه، له‌میانه‌ی سكاڵاكه‌شیدا ناوی دایك، پور، مام و باپیره‌كانیشی هێناوه، چونكه هه‌موویانی له بابه‌ته‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه و هیچیان گرنگییان پێی نه‌داوه، هه‌ر بۆیه ئێسته هه‌موویان له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.