دواى به‌شدارى كردنى گۆرانیبێژى ناودارى شارى كه‌ركووك، "عەباس کوڕی ھونەرمەندی کۆچ کردوو سڵاح داودە"، و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیاره‌كانى شارا و شارا به وه‌ڵامه‌كانى پێ ده‌كه‌نى، ئه‌مه‌یش به چڕی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوبووه‌وه و به گاڵته‌پێكردن به‌رانبه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده لێكدرایه‌وه و داوایش ده‌گه‌ن شارا به‌خۆیدا بچێته‌وه و ئاستى هۆشیارى به‌رز بكاته‌وه.
بڕوا تەها دەرهێنەری بواری کلیپ و فیلم كه ئێسته له وڵاتى فیله‌ندا ده‌ژیت و به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى كه‌كووكه، له‌وباره‌وه له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له فه‌یسبووك نووسیوویه‌تى، "بۆ شارا و ستافی بەرنامەکەی و کوردماکس / ئەداتان زۆر لاوازە عەباس کوڕی ھونەرمەندی کۆچ کردوو سڵاح داودەیە ئەمان باو باپیرانیان ھەژار بوونە بە ئێستاشەوە، لە پێناو نان پەیدا کردن لە قوتابخانە پەراوێزخراون بۆیە ئاستی قسەکردنیان لاوازە عەباس نەیزانی چۆن باسی ھاوسەرگیری خۆی بکات، بەڵام شارا زۆر بە ئەدایەکی خراپ و گاڵتە ئامێزانە گوێی لە وەڵامەکانی عەباس دەگرت، دەبێ داوای لێ بوردن لە عەباس بکرێت".
له‌لایه‌كى تره‌وه خانمە پێشکەشکارى ناودارى شارى كه‌ركووك و كه‌ناڵى فه‌رمى ئه‌وشاره، "نێرگز قادر"، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیه‌وه هێرشى تووند ده‌كاته سه‌ر شارا و به‌رنامه و ئاستى ڕ‌ۆشنبیرى شارا، ڕەخنەی توندی لێدەگرێت.
نێرگز نووسیوویه‌تى: "زۆرن ئەو ژنانەی لە شاشەکان دەردەکەون و خۆیان و پیشەکەیان سووک کردووە و بەشێکیان بە هۆی پێوه‌ندی كه‌سییه‌وه بوونەتە بار بەسەر شاشەوە و هەر ڕۆژە لە شاشەیەک و کەناڵێک دەرئەکەون و بێ ئەوی هیچ لە ئیشی میدیا بزانن بەس خەریکن بە فڵتە فڵت و قسەی بێ سوود و حیلکە حیلکی پێکەنین ئەیانەوێ کاتی بەرنامە تەواو بکەن و نە دەزانن ڕێز لە میوانەکەیان بگرن و نە دەزانن ڕێز لە بینەران بگرن و وا دەزانن تا خۆیان قۆشمەتر بکەن سەرکەوتووترن بەداخەوە ئەو ژنانە تەنیا خۆیان سووک دەکەن و ڕووی خۆیان ناشیرین ئەکەن.
له به‌شێكی تری پۆسته‌كه‌ی نووسراوه، وای لێهاتووە خەڵک بە حیلکە حیلک بیان ناسێتەوە، چونکە هیچ بەهرەیەکی تریان نییە، یەکێ لەوانە بەرنامەکەی ئەو خانمەیە لە کوردماکس کە بێ ئەوەی هیچ ڕێزێک بۆ میوانەکەی و خەڵکی کەرکووک دابنێ کەوتبووە پێکەنین پێی و بەجۆریک، گەیشتە ڕێزی سوکایەتی بە میوانە کەرکووکییەکەی و هیوادارم کەرکووکییەکان خۆیان خۆش بوێت و ئەو گاڵتەجاڕییە قبوڵ نەکەن و چیتر بەشداری ئەو بەرنامەیە نەکەن".
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایكبووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه، ئێسته له كه‌ناڵی كوردماكس شۆ به‌رنامه‌ی "شارا" پێشكه‌ش ده‌كات.