دوای دەنگێكی گەورە ئۆتۆمبێلێك لە هەولێر گڕی گرت

:: PM:09:08:25/09/2018 ‌
كەمێك لەمەوبەر دەنگێكی گەورە لە هەولێر بیستراو دواتر دەركەوت ئۆتۆمبێلێك لەبەردەم ماجدی مۆڵ گڕی گرتووە، كە گومان دەكرێ‌ تەقیبێتەوە.

شایەتحاڵێك لە شوێنی ڕووداوەكە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئۆتۆمبێلێك كە ڕەنگی سپییە دوای دەنگێكی گەورە ئاگری تێبەربووە كە گومان دەكرێ‌ تەقینەوە بێت.

شایەتحاڵەكە گوتی، ئەو كەسێكی بینیوە كە بە تەواوی جەستەی سووتاوە، بەڵام ئێستە سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئاگری ئۆتۆمبێلەكەن.

 








وشە - سه‌رخێڵ هاشم