یه‌كێك له نه‌خۆشییه باوه‌كانی دنیا به‌ردی گورچیله‌یه، بۆیه ڕۆژانه پزیشكان به‌دوای چاره‌سه‌ری سروشتین بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه، له ئه‌نجامدا سێ له باشترین جۆری خواردنه‌وه‌یان دیاری كرد كه ده‌توانی له ڕێیانه‌وه خۆت له‌م نه‌خۆشییه ڕزگار بكه‌ی.
ماڵپه‌ڕی "
healthline" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له سێ له كاریگه‌رترین جۆری خواردنه‌وه ده‌كات كه زۆر به‌سوودن بۆ له‌ناوبردنی به‌ردی گورچیله و ئاماژه‌ی پێ داوه، پزیشكان له نوێترین توێژینه‌وه‌دا ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه سێ خواردنه‌وه هه‌ن، كاریگه‌ری باش دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر له‌ناوبردنی به‌ردی گورچیله و رزگاربوون له‌م نه‌خۆشییه باوه، بۆیه لێره‌دا باس له سێ خواردنه‌وه‌یه ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – خواردنه‌وه‌ی ئاو: پزیشكان ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه تووشی به‌ردی گورچیله بوون، رۆژانه هه‌شت بۆ 12 په‌رداخ ئاو بخۆنه‌وه، چونكه ئه‌م خواردنه‌وه‌ی ئاوه وا له گورچیله‌كان ده‌كات كه هه‌میشه به ته‌ڕی بمێننه‌وه و له وشكبوونه‌وه پارێزراوبن كه ئه‌مه‌یش به‌ردی گورچیله له‌ناو ده‌بات.
دووه‌م – ئاوی لیمۆ یان شه‌ربه‌تی لیمۆ: پزیشكان گوتوویانه ئاوی لیمۆ زۆ به‌سووده بۆ له‌ناوبردنی به‌ردی گورچیله، چونكه ئه‌م ئاوه ترشی زۆره كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ورده ورده به‌رده‌كانی گورچیله شی ببێته‌وه.
سێیه‌م – سركه‌ی سێ‌و: پزیشكان ئه‌وه‌یان ڕوون كردووه‌ته‌وه كه رۆژانه خواردنه‌وه‌ی دوو كه‌وچك له سركه‌ی سێ‌و به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارت بێت له كێشه‌كانی گورچیله‌وه به‌ردی گورچیله، چونكه ئه‌م سركه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسانه‌كان كه ئه‌م دژه ئۆكسانانه به‌رده‌كه شی ده‌كه‌نه‌وه.