كوشتنی مۆدێلستی ناوداری عێراقی "تارا فارس" ده‌بێته چواره‌م ڕووداوی كوشتنی كه‌سه ناوداره‌كان به تایبه‌ت ئه‌و ژنانه‌ى له بواری جوانكاری و مۆدێل كارده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای ئه‌ستێره و هونه‌رمه‌ندان درووست كردووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سه‌عات شه‌شی ئێواره، تارا فارس كچه مۆدێلی ناوداری عێراقی كه ته‌نیا له پێگه فه‌رمییه‌كانی خۆیی سێ میلۆن هه‌واداری هه‌بوو، له به‌غدا به شه‌ش فیشه‌ك تیرۆر كرا.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگی ڕابردوو، دوو حاڵه‌تی تری كوشتنی له‌و جۆره هه‌بووه و پێشتر "دكتۆر ڕه‌فیف یاسری"، خاوه‌نی سه‌نته‌ری جوانكاری باربی و پزیشكی نه‌شتگه‌ری جوانكاریی بوو كوژراو و دوای ئه‌ویش "دكتۆر شه‌زا سامه‌ڕائی"، كه خاوه‌نی سه‌نته‌ری جوانكاری بووه، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به چه‌قۆ كوژرا، ئه‌و سێ رووداوه له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگ له به‌غدا ترس و دڵه‌ڕاوكێى دروست كردووه.
تارا فارس مۆدێلستی ناوداری عێراقی و هاوه‌ڵی یه‌كه‌می شاجوانی پێشووی عێراق، ساڵی 1996 له باوكێكی عێراقی و دایكێكی لبنانی له‌دایكبووه، پێشتر هاوسه‌رگیری كردووه و كوڕێكیشی هه‌یه، دواتر له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه، كاری ڕێكلامی بۆ بڕانده جیهانیی و نێوخۆییه‌كان ده‌كرد، به‌رده‌وام وێنه‌ی وروژێنه‌ری بڵاو ده‌كرده‌وه و ده‌كه‌وته به‌ر ڕه‌خنه‌ی هه‌وادارانی، خۆیی پێشتر ئاشكرای كردبوو كه به‌هۆی وێنه‌كانی چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه و به‌هۆیه‌وه هه‌وڵی جێهێشتنی عێراقی داوه، ماوه‌یه‌كیش ڕووی له هه‌ولێر كرد، به‌ڵام دواتر گه‌ڕایه‌وه به‌غدا.