دابه‌زینی به‌های تمه‌نى ئێرانى وایكردووه ژماره‌یه‌كى زۆر له هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ڕوو له كۆمارى ئیسلامیى ئێران بكه‌ن بۆ گه‌شت، لهناویشیانداتوێژی گه‌نجان زۆر ده‌رده‌كه‌ون.به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له‌و گه‌نجانه له ئێران تووشى گرووپى مافیا ده‌بن و به‌ناوى "سیغه" سه‌رجه‌م پاره‌كانیان لێ ده‌سه‌نرێت.
عیماد ناوى خوازراوى یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ی هه‌ولێره كه كه‌وتووه‌ته داوی گرووپێكی مافیای له‌شفرۆشی له ئێران و بۆ "وشه"ده‌ڵێ،له‌گه‌ڵ تووشبوونت به‌و گرووپانه كاره‌سات ڕووت تێده‌كات. وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ كرد "ئێمه سێ گه‌نج بووینتووشى گرووپێكی له‌و جۆره بووین و سه‌رجه‌م پارهكایان بردین و ته‌نیا پاره‌ى گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستانیان پێداین".
ئه‌و گه‌نجه بۆ "وشه" سه‌ره‌تاى چوونى بۆ ئێران ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، له‌سه‌ر سنوور وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌كى تر ئۆتۆمبێلێكمان به‌كرێ گرت كهشۆفێرهكه خۆی كارى وهرگێڕانیشى بۆ ده‌كردین، دواى گفتوگۆ و ناساندنى شوێنه‌كان، ئه‌و پێشنیارى سیغه‌ى بۆ كردین و پێشى ڕاگه‌یاندین كارێكى ڕێپێدراوه له كۆمارى ئیسلامی‌دا،بۆیه ئێمه‌یش ڕ‌ازى بووین.
"دواى چوونمان بۆ شیمالی ئێران، له‌وێ خانوویه‌كمان به‌كرێ گرت، به‌ڵام شه‌وى سیغهكردنهكه هێنده‌مان زانى چه‌ند پیاوێك لێمان به‌ژوور كه‌وتن و سه‌رجه‌م ئه‌و پاره و كه‌لوپه‌لانه‌ى پێمان بوو به زۆر لێیان وه‌رگرتین، مۆبایله‌كانیشیان لێ سه‌ندین و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردین ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕووداوه لاى پۆلیس باس بكه‌ین ده‌مانكوژن" عیماد وای گوت.
ئێران نزیكترین وڵاته بۆ هه‌رێمی كوردستان كه جیاوازی به‌های پاره‌كانیان بۆ به‌رزه و بۆ گه‌شتیاری كوردستان خه‌رجێكی ئه‌وتۆ ناكه‌وێ، به‌ڵام له‌وێ سه‌لامه‌تی گه‌شتیار گه‌ره‌نتی نه‌كراوه.
یه‌كێكى تر له‌و گه‌نجانه كه له كۆیه‌وه چووه‌ته ئێران و زۆر شتی به چاوی خۆی دیوه، ئاشكراى ده‌كات كه چه‌ندان گه‌نجى هه‌رێم له ئێران تووشى بانده‌كانی له‌شفرۆشی ده‌بن، بۆیه پاره‌كانیان لێ سه‌نراوه و نه‌یانتوانیوه هیچ سكاڵایه‌ك تۆمار بكه‌ن. به‌گوته‌ی خۆی "ئێمه‌ش یه‌كێكین له‌و قوربانییانه".
بیلال عیزه‌دین هاوشێوه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی تر له ئێران كه‌وتووه‌ته داوی كچه چاو مه‌سته‌كان و بۆ "وشه" ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه گه‌نجى زۆرى هه‌رێمى كوردستان تووشى گرووپه مافیاكان ده‌بنله ئێران و هیچ كه‌سێكیش له‌وێ خۆی ناكات به خاوه‌نیان.
ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه به‌شى زۆری ئه‌و گه‌نجانه بۆ سیغه ده‌چن،بۆیه ده‌بن به پاروویه‌كى ئاسان بۆ گرووپه مافیاكان. روونی كرده‌وه "له به‌رانبه‌ریشدا ئه‌م گه‌نجانه پاروویه‌كی خۆشن بۆ مافیاكانی له‌شفرۆشی چونكه ده‌زانن پاره‌ى باشیان پێیه و پاره‌ى باشیش ده‌ده‌ن،بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سیغه بۆ كه‌سێكى تر به 300 هه‌زار تمه‌ن بێت، بۆ گه‌نجێكى هه‌رێمى كوردستان به 700 هه‌زار تمه‌نه".
نه‌بوونى هۆشیاریى پێویست و چاولێكه‌رى و هاندانى هاوڕێكانى، وایكردووه بیلال هانا بۆ سیغه ببات و به گوته‌ى خۆى، "شۆفێر و وه‌رگێڕه‌كانیش هه‌موو زانیارییه‌كت پێده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ی، كه‌چی هه‌ر خۆیشیان له‌گه‌ڵ گرووپه‌كان شه‌ریكن".
ئارام عه‌زیز توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى له هه‌ولێر،ئاماژه به‌وه ده‌دات كه هاوسه‌رگیریی سیغه یه‌كێكه له دیارترین ئه‌و هاوسه‌رگیرییانه‌ی له‌لایه‌ن شیعه‌وه ڕێپێدراوه،گه‌نجى ئێمه‌یش به‌هۆی بوونى بۆشایی كۆمه‌ڵایه‌تى، هاناى بۆ ده‌بات.
ئه‌و توێژه‌ره بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، "هاوسه‌رگیری كاتی (زواج المتعه) ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه‌یه كه پیاوێكی مسوڵمان ژنێكی مسوڵمان له خۆی ماره بكات،ئه‌وه‌یش بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌بێت، بۆ نموونه مه‌رج داده‌نێن كه ماوه‌ی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه پێنج ڕۆژه یان مانگێك یاخۆ دوو مانگ و زیاتریش،ده‌بێ ماوه‌ی سه‌ره‌تا و كۆتایی دیاربێت، هاوكات مارهیییهكی كه‌م به ژنه‌كه بدات و دوای ته‌واوبوونی ئه‌م ماوه‌یه، له‌ژێر ئه‌و گرێبهستهدانامێنن و هه‌ردوو كه‌سه ئازاد ده‌بن.بۆیه گه‌نجان هاناى بۆ ببه‌ن".
به‌ڵام هۆشدارى به دایك و باوكان ده‌دا كه ئاگه‌دارى كوڕه‌كانیان بن له گه‌شتكردنیان و له‌ژێر چاودێرییان بن، چونكه ده‌ڵێ "جگه له زیانه ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى و مه‌ترسییه‌كانى، حه‌رامیشه".
"وشه" بۆ وه‌رگرتنى زانیاریى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌گه‌رى تۆماركردنى سكاڵاى ئه‌و گه‌نجانه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى پۆلیسى هه‌رێمى كوردستان، ته‌نیا ئه‌وه دووپات كرایه‌وه "ئه‌گه‌ر كارێكى له‌م شێوه‌یه‌ش هه‌بێت، ئه‌وا له‌به‌ر زیانى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى، ئه‌و كه‌سه سكاڵا تۆمار ناكات".