یه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان له ساڵى 2011 دامه‌زراوه و ئامانجى كۆكردنه‌وه و رێكخستنى كاروبارى وه‌به‌رهێنه‌ران بووه. ئه‌حمه‌د رێكانى سه‌رۆكى یه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان له‌م دیمانه‌یه‌ى "وشه"دا باسى دۆخى وه‌به‌رهێنان له كوردستان ده‌كات پاش ساڵى 2014 و به گه‌شبینى سه‌یرى رۆژانى داهاتوو ده‌كات، پێی وایه "ساڵی داهاتوو ده‌بێته ساڵێكى باش بۆ كوردستان به گشتى و كه‌رتى وه‌به‌رهێنان به تایبه‌تى".
چه‌ند ملیۆنێر له كوردستاندا هه‌ن؟ ئایا ئه‌و ملیۆنێرانه توانیویانه كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ ملیۆنێرانى ده‌ره‌وه بكه‌ن؟
ئه‌و قسه‌یه‌ى كه ده‌ڵێن هه‌زار ملیۆنێر یان 10 هه‌زار ملیۆنێر له كوردستاندا هه‌ن، هه‌مووی ته‌نیا ژماره‌یه و هیچ داتاى ورد له به‌رده‌ستدا نییه بیسه‌لمێنێ, له‌به‌رئه‌وه‌ى هیچ پێوه‌رێك نییه بۆ ده‌ستنیشانكردنى ملیۆنێر. بۆیه ئه‌وه‌ى ملیۆنێك دۆلارى هه‌بێت پێی ده‌ڵێن ملیۆنێر، راستییه‌كه‌ی خه‌ڵكێكى زۆر له كوردستان هه‌ن ملیۆن دۆلاریان هه‌یه.
پێش چه‌ند ساڵێك له كوردستان خانوو هه‌بوو ملیۆن دۆلارى تێ ده‌چوو, به‌ڵام بوونى ملیاردێر له كوردستان ده‌توانین به په‌نجه‌ى ده‌ست هه‌ژماریان بكه‌ین، به‌مدوایییه قسه‌یه‌ك هه‌بوو كه له هه‌رسێ پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك نزیكه‌ى 10 ملیاردێر هه‌ن، به‌ڵام ئێمه نازانین كێ ئه‌م داتایه‌ی دروست كردووه و چه‌ند راسته و پێوه‌ره‌كه‌ی چییه.
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستانى توانیویانه كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانى بیانى بكه‌ن, له سه‌رانسه‌رى عێراق و ده‌ره‌وه‌ى عێراق پڕۆژه‌یان هه‌یه, وه‌به‌رهێنه‌رى گه‌وره‌مان هه‌یه ئه‌گه‌ر به ئاشكرا بڵێین ئه‌حمه‌د ئیسماعیل زۆربه‌ى پڕۆژه‌كانى له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان و عێراقه, هه‌موومان شانازى به‌م وه‌به‌رهێنه‌ره كورده‌وه ده‌كه‌ین و چه‌ندان وه‌به‌رهێنه‌رى تر‌ى كورد هه‌ن پڕۆژه‌ى گه‌وره‌یان هه‌یه له وڵاتانى ده‌ره‌وه, ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى سه‌ركه‌وتنى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستانه كه توانیویانه له سنوورى كوردستان و عێراق ده‌ربچن و ببن به وه‌به‌رهێنه‌رى نێوده‌وڵه‌تى.
دوای ئه‌و ته‌نگژه و دۆخه ناله‌بارانه‌ی ساڵی رابردوو، دۆخى وه‌به‌رهێنان ئێسته له كوردستان چۆنه و قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنان چه‌نده؟
بۆ رۆژانى ئه‌مڕۆ ناتوانین بڵێین دۆخى وه‌به‌رهێنان له كوردستان زۆر باشه, پاش 2013 تا 2018 به‌هۆى دروستبوونى ئه‌و ته‌نگژانه‌ى له كوردستان هه‌بوون، هه‌ر له هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى داعش به‌رانبه‌ر كوردستان و دابه‌زینى نرخى نه‌وت و كێشه‌ى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى ناوه‌ندى، ئه‌مانه هه‌موویان وایان كرد دۆخى وه‌به‌رهێنان له كوردستان وه‌ك پێویست نه‌بێت. بۆیه ناتوانین به وردى داتاى ئێسته‌ى قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنان دیارى بكه‌ین، به‌ڵام زۆربه‌ى پڕۆژه‌كان جارێكى تر ده‌ستبه‌كار بوونه به‌ڕێژه‌ى 20 بۆ 25%، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنان روو له به‌رزبوونه‌وه بكات.
كه‌واته به‌راوردى وه‌به‌رهێنان له نێوان ساڵى 2003 و ساڵانى دواى 2014 چۆن ده‌كه‌ى؟
دواى ده‌رچوونى یاساى وه‌به‌رهێنان له ساڵى 2006 هیوا و ئاواتمان ئه‌وه‌بوو وه‌به‌رهێنان له كوردستان بگات به ئاستێكى باش، به‌خۆشحاڵییه‌وه تا ساڵى 2014 گه‌یشته ئاستێكى زۆر به‌رز و خۆى گه‌یانده نزیكه‌ى 50 ملیار دۆلار كه وه‌به‌رهێن كرابوو له كوردستان, به‌ڵام له كۆتایى ساڵى 2013 و سه‌ره‌تاى 2014، ئه‌م ئاسته به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زى و له سه‌دا حه‌فتا تا هه‌شتای پڕۆژه‌كان له كوردستان وه‌ستان, به خۆشحاڵییه‌وه مانگی حوزه‌یرانی رابردوو جارێكى تر جموجووڵێكی تر‌ى وه‌به‌رهێنان ده‌ستى پێ كردووه‌ته‌وه و پڕۆژه‌كان ده‌ستبه‌كار بوون و بازاڕ تا ئاستێك جووڵاوه.
له هه‌موو لایه‌كه‌وه پاڵپشتى دووباره ده‌ستبه‌كاربوونى پڕۆژه‌كان و ئاسانكارى كرا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و حكوومه‌ت و لایه‌نه به‌رپرسیاره‌كان، ئه‌مه جێى دڵخوشیمانه.
له هه‌موو پارێزگاكانى كوردستان هاووڵاتییان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان هه‌یه، ئێوه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه ده‌كه‌ن كه زیانیان له خه‌ڵك دا و پڕۆژه‌كانیان خسته به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی خۆیانه‌وه؟
له هه‌موو دنیا هیچ پڕۆژه‌یه‌ك نییه كێشه‌ى نه‌بێت، به‌ڵام ده‌كرێ هه‌ندێك كێشه بچووك بن و هه‌ندێكیان گه‌وره, خاڵێكى گرنگ لێره‌دا هه‌یه ئه‌ویش دیارده‌ى چاولێكردنه له‌ناو هاووڵاتییان و خاوه‌نى پڕۆژه‌كان، كه بینیمان زۆربه‌یان روویان له پڕۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون كرد, ئه‌وانه‌ى پێویستیشیان به یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون نه‌بوو, هه‌موویان كڕییان به‌مه‌به‌ستى قازانجكردن, كاتێك دۆخى كوردستان به‌ره‌و خراپى روێشت، بازاڕى خانووبه‌ره‌یش به‌ره‌و كزى رۆیشت، بۆیه له‌م كێشه‌یه‌دا هه‌ردوولا خه‌تابار بوون، هاووڵاتى به نه‌دانى بڕى پاره‌ى پێویست به وه‌به‌رهێنه‌ر و ئه‌و هزرهى وه‌به‌رهێنه‌ریش هه‌یبووه نه‌هاته دى و ئیفلاسیان كرد، ئه‌مه بووه هۆى سه‌ره‌كى دروستبوونى كێشه له پڕۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون له هه‌موو پارێزگاكانى كوردستان، دواى ته‌نگژه‌ى دارایى و دۆخى ئه‌مدوایییه‌ی كوردستان.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت، له‌سه‌ر ئه‌م كێشانه ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان بڕیارى گرتنی بۆ ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ر داوه كه ژماره‌یان ده‌بێته پێنچ وه‌به‌رهێنه‌ر و فه‌رمانى گرتن بۆ سێ كه‌سى تریش ده‌رچووه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ڵاتوون و ئێسته له كوردستان نین، مه‌به‌ست له گرتنى ئه‌م وه‌به‌رهێنه‌رانه دۆزینه‌وه‌ى چاره‌یه‌كه بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ى به نیوه‌چڵی ماونه‌ته‌وه و هاووڵاتییان گله‌یییان له‌سه‌ریان هه‌بووه، بڕیاره‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ن چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كه بدۆزرێته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولا و مافى هه‌ردوولا پارێزراو بێت.
دواى ئه‌و ته‌نگژه ئابوورییه‌ى رووى له كوردستان كرد، ده‌گوترا زۆربه‌ى سه‌رمایه‌داران ده‌ستیان كرد به گواستنه‌وه‌ى سه‌رمایه‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، ئه‌مه بۆچى؟
ئه‌مه شتێكى ئاسایییه، وه‌به‌رهێنه‌ر بۆ خۆى به دواى زه‌وییه‌كى گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕێت بۆ وه‌به‌رهێنان, ئه‌مڕۆ ده‌بینین وڵاتانى ده‌وروبه‌ر وه‌ك توركیا و ئێران ته‌نگژه‌ى دارایى و ئابوورى لێ دروست بووه و ته‌نانه‌ت ته‌نگژه‌ى سیاسیش، ئه‌مه وا ده‌كات وه‌به‌رهێنه‌رانیان بیر له گواستنه‌وه‌ى سه‌رمایه‌ى خۆیان بۆ ده‌ره‌وه بكه‌نه‌وه, چونكه وه‌به‌رهێنان بۆ قازانجه، له كوێ ته‌ناهی و ئاسایش هه‌بێت، خه‌ڵك رووى تێ ده‌كه‌ن و ده‌چنه ئه‌وێ .
به‌ڵام له‌باره‌ى ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ى له كوردستان پاره‌یان بردووه‌ته ده‌ره‌وه و كاری پێ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ى وڵات له‌سه‌ر حیسابى پڕۆژه‌كانى ناوخۆى كوردستان نه‌بێت كارێكى ئاسایییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕه پاره‌یه‌كى سیۆلهى هه‌بێت و بیباته ده‌ره‌وه و كاره‌كه‌ى لێره به‌نیوه‌چڵی جێبێڵێت، ئه‌مه كارێكى باش نییه و ئێمه وه‌ك یه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌ران ئه‌ندامێتى لێ ده‌سێنینه‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵى هاوكار نابین, چونكه ده‌بێ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره باڵانس له نێوان هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌ى دروست بكات و هه‌ر كاتێك پڕۆژه‌كه‌ى كوردستان ته‌واو كرد، ئینجا ئازاده پاره‌كه‌ى بۆ كوێ ببات، به مه‌رجێك مافى هاووڵاتى نه‌خورێت، دووه‌میش ئه‌و پڕۆژه‌ى له به‌رده‌سته له كوردستان ته‌واوی بكات.
چ ئامارێكت لایه له‌باره‌ی ژماره‌ى ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ى له ئێران وه‌به‌رهێنانیان كردووه و به‌هۆى دۆخى تایبه‌تى ئابووریى ئێران زیانمه‌ند بووبن؟
وه‌ك یه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌ران هیچ داتایه‌كمان نییه له‌باره‌ى ژماره‌ى ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ى له ئێران وه‌به‌رهێنانیان ده‌كرد و به‌هۆى دۆخى ئابووریى وڵاته‌كه زیانمه‌ند بوون, ئه‌و داتایانه له‌لایه‌ن ژوورى بازرگانی كۆ ده‌كرێته‌وه, به‌ڵام گومانى تێدا نییه ته‌نگژه‌كانى ده‌ره‌وه تا ئاستێك كاریگه‌ریی له بازاڕى ئێمه‌ش ده‌كات، ئیتر زۆرجار ته‌نگژه‌كه به ئه‌رێنى كار ده‌كات و هه‌ندێك جاریش نه‌رێنى ده‌بێت.
ئایا وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان هیچ كێشه‌یان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێم هه‌یه و لهمپهرێكیان له به‌رده‌مدا بێ نه‌توانن به ئاسانى وه‌به‌رهێنان بكه‌ن؟
كێشه‌ى گه‌وره‌مان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت نییه، به‌ڵام هه‌ندێك پڕۆژه هه‌ن ده‌مێكه ته‌واو بوونه و خزمه‌تگوزارى ئاو و كاره‌بایان كه‌مه و ده‌بوو لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان خزمه‌تگوزارى پێ بگه‌یه‌نن، تا ئێسته نه‌گه‌یه‌نراوه, یان مامه‌ڵه‌ى تاپۆكردنى پڕۆژه‌كه گیر بووه، ئه‌مانه ده‌بنه له‌مپه‌ر له به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌ران كه نه‌توانن به ئاسانى و به‌خێرایی وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، به‌ڵام دابه‌زینى قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنان پێوه‌ندییه‌كى راسته‌وخۆی به‌م خاڵانه‌وه نییه، به‌ڵكۆ ته‌نگژه‌ى ئابوورى دواى ساڵى 2014 خاڵى سه‌ره‌كیى ئه‌و دابه‌زینه بوو.
ئایا هیچ پڕۆژه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنان به‌مزووانه جێبه‌جێ ده‌كرێ كه جێى دڵخۆشی خه‌ڵك بێت و به پڕۆژه‌ى ستراتیجى هه‌ژمار بكرێت؟
ئێسته هیچ پڕۆژه‌یه‌كى ئاوا له ئارادا نییه، به‌ڵام پێشتر چه‌ندان پڕۆژه‌ى گه‌وره هه‌بوون وه‌ك پڕۆژه‌ى گه‌شتیاریى دووكان و چیاى سه‌فین و چیاى زاوا له دهۆك، كه سێ پڕۆژه‌ى گه‌وره‌ى گه‌شتیارى بوون له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى دهۆك كه بڕیاربوو جێبه‌جێ بكرێ، به‌ڵام به‌هۆى خراپى دۆخى كوردستان وه‌ستان، چاوه‌ڕێى خۆشبوونى دۆخى كوردستانین تا ئه‌و پڕۆژانه بكه‌ونه كار.
بۆچى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان روو له پڕۆژه‌ى گه‌وره‌ى به‌رهه‌مهێنان ناكه‌ن و زیاتر روویان له پڕۆژه‌ى نیشته‌جێبوونه؟
ئه‌وه راسته وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان روو له پڕۆژه‌ى گه‌وره‌ى به‌رهه‌مهێنان ناكه‌ن، چونكه كاتێك وه‌به‌رهێنه‌ر بیه‌وێ پڕۆژه‌یه‌كى گه‌وره ئه‌نجام بدات، پێویستى به پشتگیرى بانكه گه‌وره‌كان و كۆمپانیاى گه‌وره‌ى (تمویل) هه‌یه, نه‌بوونى ئه‌مانه هۆی سه‌ره‌كین كه وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان روو له پڕۆژه‌ى گه‌وره ناكه‌ن. هه‌روه‌ها كێبه‌ركێى بازاڕى ده‌وروبه‌ر و كراوه‌یى سنووره‌كانى توركیا و ئێران به‌م دۆخه خراپه‌ى كه تێیدان، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆى له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رى كورد كردووه كه پڕۆژه‌ى گه‌وره ئه‌نجام نه‌دات.
پێشبینى ده‌كرێ 2019 ساڵى به‌خت بێت بۆ بووژانه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له كوردستان؟
هیوامان وایه و بۆچوونه‌كانیش هه‌موویان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن كه ساڵى 2019 و 2020 ساڵى بووژانه‌وه‌یه‌كى باش بێت بۆ ئابووریى كوردستان و پڕۆژه‌ى نوێ ده‌ستبه‌كار ده‌بن و وه‌به‌رهێنه‌رانى بیانى دووباره روو بكه‌نه‌وه كوردستان، چونكه هێنانى سه‌رمایه و هاتنى وه‌به‌رهێنى بیانى و عه‌ره‌بى، كاریگه‌ری زۆرى ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئابووری و قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنان له كوردستان .