په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی بنیاتنان ئاشكرای كرد، هێزه‌كانی شیعه گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن، كه هاوپه‌یمانی سائیروون گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی عێراق ڕابگه‌یه‌نێت و عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكات، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی تری شیعه‌یش پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن.
حامد موسه‌وی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی بنیاتنان گوتی، سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان كۆ ده‌نگن له‌سه‌ر كاندیدكردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای نه‌جه‌فیش ئاماژه و لارینه‌بوونیان ڕاگه‌یاندوه و دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ڕێگر نین له كاندیدكردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ڕاسپاردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌لایه‌ن سه‌ركۆماره‌وه ده‌بێ، بۆیه پێش ئه‌وه پێویسته كاندیدی سه‌ركۆمار یه‌كلا بكرێته‌وه، بۆیه ئێسته هێزه‌كانی شیعه ئاماده‌ن و هادی عامری و موقته‌دا سه‌در ڕێككه‌وتنوون كه هاوپه‌یمانی سائیروون گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی ناو په‌رله‌مان ڕابگه‌یه‌نێت و عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌لایه‌ن سه‌ركۆماره‌وه راسپێردرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانی بیناتنان گوتی، له به‌رانبه‌ر ڕه‌زامه‌ندی هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان به‌وه‌ی سائیروون ببێته گه‌وره‌ترین فراكسیۆن و عادل عه‌بدولمه‌هدی كاندید بكات، سائیروونیش پشتیوانی له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد، كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی بنیاتنانه‌وه پشتیوانی لێ كرا، هاوكات سائیروون ده‌نگ به‌و كاندیده‌یش ده‌دا بۆ سه‌ركۆماری عێراق، كه هاوپه‌یمانی بنیاتنان پشتیوانی ڕاده‌گه‌یه‌نن.
له كۆتایی قسه‌كانی موسه‌وی گوتی، وه‌كو هاوپه‌یمانی بنیاتنان ده‌مانه‌وێ حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێز دروست بێ، بۆیه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستانیش هاوپه‌یمانین و پشتیوانی له د.فوئاد حوسێن بۆ پۆستی سه‌ركۆماری عێراق ده‌كه‌ین، هاوپه‌یمانی بنیاتنان و سائیروون وا ده‌كه‌ن زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌نگ به كاندیده‌كه‌ی بارزانی بده‌ن.