دوای ئه‌وه‌ی به‌مدوایییه چه‌ند ژنێك له عێراق هاتنه كوشتن، دواترینیان تارا فارس شاجوانی عێراق بوو كه له هه‌فته‌ی رابردوو له به‌غدا هاته كوشتن. ئێسته‌یش هه‌ڕه‌شه كه‌وتووه‌ته سه‌ر خاتوونه هونه‌رمه‌ندێكی بواری گۆرانی و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ ده‌كرێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، خاتوونه گۆرانیبێژی عێراقی
دمووع ته‌حسین كه به ئه‌ستێره‌ی به‌رنامه‌ی "زهفۆیس" ده‌ناسرێته‌وه، له كۆمێنتێكدا بۆ خاتوونه راگه‌یاندكاری كوێتی مه‌ی عیدانی نووسیوه، له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كراوه.
زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه كه بۆی نووسراوه "نۆره‌ی تۆیش هاتووه بكوژرێی". له‌باره‌یه‌وه بۆ مه‌ی عیدانی نووسیوه، ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه ده‌كه‌ن، بیركردنه‌وه‌ی جۆراوجۆرن و له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه نه‌خۆشن و هیچ رۆشنبیرییهكیان نییه، له‌ناوه‌وه دڕنده‌ن، به‌ڵام من له مردن ناترسم و پێم وایه ته‌مه‌ن و ژیان به‌ده‌ست خودایه.
له به‌رانبه‌ردا مه‌ی عیدان گوتوویه‌تی، زۆر به‌داخه‌وه‌م ئه‌وه‌ی له عێراقدا ده‌گوزه‌رێ، هاوكات شه‌یما قاسمیش كه نمایشكاری جلوبه‌رگ و پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنییه، به‌هه‌مانشێوه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له‌سه‌ره. دواتر پرسیار ده‌كات و ده‌ڵێ، ئه‌ی عێراق ئه‌و تاڤگه‌یه‌ی خوێن تاكه‌ی به‌رده‌وام بێت؟.