گوته‌بێژی دادگای باڵای فیدرالی له عێراق ئاشكرای كرد، دادگای فیدرالی لیژنه‌یه‌كی سێ كه‌سی له سێ شاره‌زا هه‌ڵبژاردووه، تا لێكۆڵینه‌وه و ڕاپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی سكاڵای ناده‌ستووریبوون یان دهستووریبونی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان ئاماده بكه‌ن و ئاراسته‌ی دادگای بكه‌نه‌وه.
ئه‌یاس سامووك گوته‌بێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دادگای باڵای فیدراڵی دانیشتنی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ری مدحت مه‌حموود و به ئاماده‌یی دادوه‌ران ده‌ست پێكرد، له‌سه‌ر سكاڵای هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ.
ئاماژه‌ی دا، بریكاری وه‌زیری نه‌وتی عێراق و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و كوردستان و وه‌زیری دارایی عێراق ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون، له دانیشتنه‌كه دادگا بڕیاری دا سێ پسپۆر هه‌ڵبژێری و لیژنه‌یه‌كیان لێ پێكبهێنرێ، بۆ لێكۆڵینه‌وه له لایه‌نی هونه‌ری دۆسییه‌كه، كه لیژنه‌كه‌یش له‌لایه‌ن سه‌ندیكای ئابووریناسان و جیۆلۆجیكاران و ئه‌ندازیارانی عێراقه‌وه ده‌بێ.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، پسپۆره‌كان به ئه‌زموون و لێهاتووی كار و زانستی ته‌واویان هه‌بێ و دوور بن له هه‌ست و سۆز بۆ هیچ یه‌كێك له دوو لایه‌نه‌كه، له نۆی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ست به‌كار ده‌بن و پێویسته تا ڕۆژی شه‌شی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر واته مانگی داهاتوو ڕاپۆرتی خۆیان پێشكه‌شی دادگا بكه‌ن له‌باره‌ی ناده‌ستووریبوون و ده‌ستووریبوونی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ بازاڕه‌كانی دنیا.
پێشتر وه‌زیری وزه‌ی عێراق سكاڵایه‌كی له دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان تۆماركرد، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا ناده‌ستوورییه، دادگای فیدراڵی سه‌ره‌ڕای ده‌یان دانیشتن تا ئێسته نه‌گه‌یشتووه‌ته بڕیاری كۆتایی.