دۆناڵد تڕه‌مپ له نوێترین گوتاریدا باس له‌وه ده‌كات كه له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا سه‌تان كارى باشی كردووه بۆ ئه‌مه‌ریكا و خه‌ڵكانێكی زۆریشی له برسییه‌تی ڕزگار كردووه و ڕه‌خنه له سه‌رۆكی پێشوو "ئۆباما" ده‌گرێت.
له ڤیدیۆیه‌كدا "دۆناڵد تڕه‌مپ" سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له په‌یجی سه‌ره‌كی خۆی له فه‌یسبووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه كه گوتارێك ده‌دات سه‌باره‌ت به‌و كاره باشانه‌ی كه له‌و ماوه‌یه‌دا كردوویه‌تی و ئاماژه‌ی پێ داوه و گوتوویه‌تی: " له‌و ماوه‌یه‌دا كاریوامان كردووه كه هیچ كه‌سێك باوه‌ڕی پێ ناكات و ژماره‌ی وامان شكاندووه كه كه‌س باوه‌ڕی پێ ناكات كه یه‌كێك له‌و ژمارانه ئه‌وه‌یه كه نزیكه‌ی چوار ملیۆن كاری نوێمان دابین كردووه بۆ خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 600 هه‌زار شوێنی پیشه‌گه‌ری".
ئه‌وه‌یشی گوت كه پێشووتر ئۆباما باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه پێویستت به دارێكی سه‌حراوییه بۆ دابین كردنی ئه‌و هه‌موو كاره بۆ خه‌ڵكی، به‌ڵام وانییه ئه‌وه‌ی پێویسته پشتگیری خه‌ڵكه له‌گه‌ڵ خه‌رجكردنی دارایی حكوومه‌ت.
بارك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له 20ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2013 پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای گرته ده‌ست كه له‌كاتی سه‌رۆكاییه‌تی چه‌ندان كاری باشی ئه‌نجام داوه، به‌ڵام له 20ی كانوونی دووه‌می 2017 پۆستی سه‌رۆكاییه‌تی جێ هێشت و سه‌رۆكی نوێ دیاری كرا كه ناوی "دۆناڵد تڕه‌مپ"ه.
دۆناڵد تڕه‌مپ ئه‌وه ماوه‌ی دوو ساڵه سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و له‌و ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا زۆر ڕه‌خنه له سه‌رۆكه‌كانی پێشوو ده‌گرێت به‌تایبه‌تیش براك ئۆباما و پێی ده‌ڵێت له‌و ماوه‌ی كاركردنیدا وه‌ك سه‌رۆك هیچ كارێكی باشی ئه‌نجام نه‌داوه.