كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی له ویلایه‌تی واشنتۆن هه‌ستا به دروستكردنی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین جۆری فرۆكه كه تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ی سه‌رنشین و به‌نیازه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌م به‌رهه‌مه ناوازه ته‌واو بكات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین فرۆكه‌ی سه‌رنشینی ده‌كات كه به گه‌وره‌ترین جۆری فرۆكه داده‌نرێت له دنیادا و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیاییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له ویلایه‌تی واشنتۆن كار له‌سه‌ر دروستكردنی گه‌وره‌ترین فرۆكه ده‌كات كه تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ی سه‌رنشین، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م فرۆكه‌یه ماوه‌یه‌كی زۆر كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێسته‌یش ته‌واو نه‌كراوه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌یشی روونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م فرۆكه‌یه ناونراوه "777X Jetliner" كه خاوه‌ن بۆدییه‌كی گه‌وره و كێشێكی یه‌كجار زۆره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا خاوه‌ن دوو باڵی گه‌وره‌یه كه به پلاتین دروست كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی فڕین‌دا كێشه‌ی بۆ دروست نه‌بێت.
ئه‌م فرۆكه‌یه خاوه‌نی دوو بزوێنه‌ره كه به گه‌وره‌ترین بزوێنه‌ره داده‌نرێت له دنیادا، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌مجاره فرۆكه‌یه‌ك دوو بزوێنه‌ری بۆ دانرێت و له یه‌ك كاتدا بتوانێت كاربكات و فرۆكه‌كه بفڕێنێت.