وه‌ك ئاشكرایه خواردنی شیرینی به گشتی مه‌ترسی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه و ڕه‌نگه زیانی زۆرتان پێ بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام خواردنی نه‌سته‌له و چۆكلێتی ڕه‌ش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شیرینییه‌كه‌یان كه‌متره یان هه‌ر نییه، چه‌ندان سوودی سه‌رسوڕهێنه‌رتان پێ ده‌به‌خشێت.
"وشه" ڕۆژانه ڤیدیۆی ئینفۆگرافیك بڵاو ده‌كاته‌وه، هه‌ر ڕۆژه و باس له بابه‌تێكی گرنگ ده‌كات، بابه‌تی ئه‌مڕۆ به ڤیدیۆیه‌كی سه‌رنجڕاكێش ڕوون كراوه‌ته‌وه كه باس له سووده‌كانی خواردنی نه‌سته‌له و چۆكلێتی ڕه‌ش ده‌كات كه چه‌ند سوودێكت پێ ده‌گه‌یه‌نێت كه ڕه‌نگه باوه‌ڕ نه‌كه‌یت و هه‌رگیز نه‌تبیستبێت.
یه‌كێك له‌و سووده سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی باسی لێ كردووه، ئه‌وه‌یه كه خواردنی نه‌سته‌له و چۆكلێتی ڕه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ت له نه‌خۆشیی شه‌كره بپارێزرێت و ڕێگری له تووشبوونت بكات.
لینكی ڤیدیۆكه: