له ناوه‌ڕاستى ساڵانى هه‌شتاكاندا قوتابى بووم له به‌غدا، رۆژێك له‌ته‌ك چه‌ند قوتابییه‌كى كچ و كوڕى كورد سه‌ردانى (كۆڕى زانیارى كورد)مان كرد، یه‌كێك له قوتابییه كچه‌كان كه خه‌ڵكى سلێمانى بوو، به گاڵته‌جاڕییه‌وه له مامۆستا (مه‌لا جه‌میل رۆژبه‌یانى)ی پرسى: مامۆستا راسته له كه‌ركووك هه‌ر كوڕێك نه‌زانێ پایسكیل لێبخوڕێ ژنى ناده‌نێ؟
مه‌لا جه‌میل بزه‌یه‌كى كرد و گوتى: به‌ڵێ راسته، چونكه ئه‌وه‌ى له كه‌ركووك پایسكیلى هه‌بێت، واتا كه‌سێكى پاره‌داره یان كارمه‌ندى كۆمپانیاى نه‌وته و خۆشگوزه‌رانه، بۆ زانیاریت له كه‌ركووك كچهكانیشمان پایسكیل لێده‌خوڕن، كه‌واته ئێمه پێشكه‌وتووین. بۆیه خه‌ڵكى سلێمانى وه‌ك نوكته ده‌ڵێن: هه‌ر كوڕێك نه‌زانێ پایسكیل لێبخوڕێت، ژنى نادرێتێ، له‌به‌رئه‌وه‌ى له مێژه كه‌ركووك به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو پایسكیل و پایسكیلسوارى تێدا به‌دى ده‌كرێت.
بۆ زانینى هۆكارى زۆرى رێژه‌ى پایسكیل له كه‌ركووك، حاجى نه‌جمه‌دین محه‌مه‌د شه‌فیق زه‌نگه‌نه خاوه‌نى دێرینترین كۆمپانیاى هاورده‌ى پایسكیل، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه كه كۆمپانیاكه‌یان به ناوى (كۆمپانیاى بازرگانى ئیخوان) بوو، چه‌ندان ساڵ پێش له‌دایكبوونى حۆی باوكی له شه‌قامى كۆمارى دایمه‌زراندووه، ته‌نیا بریكارى كۆمپانیاى (هه‌مبه‌ر و فلیپس)ى ئینگلیزى بووین له شاره‌كه‌دا.
به‌گوته‌ی خۆی "تا ئێسته رێكلامى كۆمپانیاى ههمبهرمان ماوه كه ته‌مه‌نى له 80 ساڵ زیاتره، ئه‌مه‌ش باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ راستیى قسه‌كانم".
"چه‌ندان هۆكار له پشت زۆری پاسكیلهوهن له كه‌ركووك، له‌وانه له‌بارى رێگه‌وبانى شاره‌كه كه ته‌ختایییه و گونجاوه بۆ لێخوڕینى پایسكیل، هه‌روه‌ها كۆمپانیاى نه‌وتى باكور له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه هه‌زاران پایسكیلى جۆرى (هه‌مبه‌ر و فلێپس) كه خۆمان له به‌ریتانیاوه هاورده‌مان ده‌كرد، كڕى بۆ كارمه‌نده‌كانى، هاوكات بوونى گه‌وره‌ترین سه‌ربازگه له شاره‌كه كه هه‌زاران سه‌رباز به پایسكیل هاتوچۆى ده‌كرد، ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ى خه‌ڵكى گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى كه‌ركووكیش له دوورى 25 كیلۆمه‌تره‌وه به پایسكیل ده‌هاتن بۆ شاره‌كه، جگه له پایسكیلى ئاسایى، جۆره‌كانى (وه‌رزشى، خزمه‌تگوزارى، تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندامان و كچان و منداڵان)یشمان ده‌هێنا" حاجی وای گوت.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی پایسكیلى كچانه و ئه‌وانه‌ی به‌كاریان هێناوه له كۆندا، حاجی نه‌جمه‌دین ئاشكرای كرد "له كه‌ركووك گه‌ڕه‌كێك هه‌یه به‌ناوى (عه‌ره‌فه) ماڵى زۆرینه‌ى كارمه‌ندانى كۆمپانیاى نه‌وتى لێیه، كچه‌كانى ئه‌وان پایسكیلیان لێده‌خوڕى، چونكه گه‌ڕه‌كێكى نیمچه مه‌ده‌نى بوو".
ئه‌وه‌شی گوت، هه‌روه‌ها پایسكیلى سێ تایه‌ى گه‌وره‌شمان هێنابوو بۆ كه‌مئه‌ندامان، به زۆرى وه‌ك دێوه‌ره بۆ شتومه‌ك فرۆشتن به‌كاریان ده‌هێنا، به‌ناوبانگترین كه‌سی شاره‌كه‌یش كه به پایسكیل رۆژانه ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌رى شار ده‌گه‌ڕا به مه‌به‌ستى شت فرۆشتن، پیاوێك بوو به ناوى (عومه‌ره چه‌ته) تا ساڵانى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو مابوو، به‌بیرم دێ به ئاوازێكى خۆش و به شیعره‌وه ده‌یگوت (خه‌نه‌ى جوان، وهسمهى جوان، هه‌ورى جوان، ده‌رمانى كێچ و مۆریان).
نابیناش له كه‌ركووك پایسكل لێده‌خوڕێت
به بۆدواداچوونی زیاتر، حاجى نه‌جمه‌دین ناونیشانى (مه‌لا حوسێن)ى پێدانی كه پیاوێكی نابینایه و چه‌ندان ساڵ به پایسكیل سه‌موونى فرۆشتووه.
مه‌لا حوسێن به"وشه"ی گوت، "من ناوم (حوسێن حه‌سه‌ن گودرین)ـه و به (مه‌لا حوسێن) ناسراوم، 16 ساڵى ره‌به‌ق له ساڵى 1964ـوه پایسكیلێكى سه‌له‌م له مه‌لا نه‌جمه‌دین كڕى كه جۆرى (فلێپس) بوو، تا ساڵى 1980 رۆژانه نزیكه‌ى هه‌زار سه‌موونم پێ ده‌فرۆشت، جگه له‌وه‌ى له رێگه‌وبان ده‌مفرۆشت، وه‌لێ ده‌یان ماڵ هه‌بوون رۆژانه سه‌موونم بۆیان ده‌خسته توورهكهى سه‌ر ده‌رگه‌كانیان".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی به نابینایی چۆن توانێ پایسكل لێبخوڕێ؟ ئه‌و گوتی، هه‌رچه‌نده من زه‌ینم رۆشنه، به‌ڵام زۆرینه‌ى كات به‌ده‌ست پایسكیلهكهم ده‌هێنا و ده‌برد، له ژیانمدا یه‌كجار ئۆتۆمبێل لێى داوم، ئه‌وه‌ش ئۆتۆمبێلێكى سه‌ربازى بوو، به‌هۆیه‌وه ماوه‌ى مانگێك له ماڵه‌وه كه‌وتم، دواتر هه‌ستامه‌وه و له كاره‌كه‌م به‌رده‌وام بووم،
"چه‌ندان جار خه‌ڵكى هه‌وڵیان ده‌دا فێڵم لێ بكه‌ن و پاره‌ى قهڵپم بده‌نێ، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه، ته‌نانه‌ت پاره‌ى (مه‌لیكى) جیاوازییه‌كى ئه‌وتۆى نییه له‌گه‌ڵ پاره‌ى (جمهوورى) من ئاشكرام ده‌كرد" مه‌لا حوسێن وای گوت.
كۆنترین پایسكیلى هه‌مبه‌ر تا ئێسته ماوه!
وه‌ستا عه‌لى جومعه نوورى دانیشتووى گه‌ڕه‌كى موسه‌ڵا له كه‌ركووك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پیشه‌ى چاككردنى پایسكیله، هاوكات خاوه‌نى كۆنترین پایسكیلى هه‌مبه‌ره. به‌گوته‌ی خۆی "ئه‌و پایسكیله ته‌مه‌نى 75 ساڵه و له باوكى بۆى ماوه‌ته‌وه كه كرێكارى كۆمپانیاى نه‌وتى باكور بووه".
وه‌ستا عه‌لی له‌باره‌ی جیاوازی پاسكیلی كۆن و نوێ، ده‌ڵێ، "گه‌ره‌نتیتان ده‌ده‌مێ كه تا 40 ساڵى تریش كار ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ى وه‌ك پایسكیلهكانى ئه‌م سه‌رده‌مه نییه كه له قووم و فافۆن دروست كرابێ، بگره له ئاسنى ساغ و نیكل دروست كراوه، ئێمه‌ش زۆر ئاگامان لێى بووه بۆیه تا ئێسته ماوه".
كه‌ركووك- ستار جه‌بارى