گۆڤارێكی جیهانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی كه‌سایه‌تییه سه‌ركه‌وتووه‌كانی دنیا، كچه كوردێكی وه‌ك شاژنی ئه‌ده‌بیاتی دانیمارك هه‌ڵبژارد و وه‌ك مافپارێزی مافه‌كانی ژنان و منداڵان به دنیای ناساند.
گۆڤاری نێل مه‌گه‌زین كه گۆڤارێكی جیهانییه و ژماره‌ی به 29 زمانی جیاواز لێ چاپ ده‌كرێت، له دوایین ژماره‌یدا له لاپه‌ڕه‌كانی چه‌ندان كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگی له بواره‌كانی هونه‌ر، ئه‌ده‌ب، فاشیۆن، په‌روه‌رده و ده‌یان بواری تردا هه‌ڵبژارد، له بواری ئه‌ده‌بیاتیشدا كچه كوردێك به ناوی "سارا عومه‌ر" هه‌ڵبژێردرا و وه‌ك شاژنی ئه‌ده‌بیاتی دانیمارك ناسێنرا.
ئه‌و گۆڤاره نووسیویه‌تی: ژنه نووسه‌ر سارا عومه‌ر، توانی له ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێكدا ببێته خاوه‌ن نازناوی گه‌وره‌ترین نووسه‌ر له دانیمارك، ئه‌مه‌ش به نووسینی كتێبی "مردووشۆر"، ئه‌و ژنه یه‌كێكه له‌و كه‌سه به‌ناوبانگ و به‌هێزانه‌ی له بواری مافه‌كانی ژنان و منداڵان هه‌وڵی زۆری داوه.
ئه‌و گۆڤاره نووسیویه‌تی: سارا ژنێكی بچكۆڵانه‌یه، به‌ڵام به‌هێزێكی گه‌وره‌وه ده‌جه‌نگێت و گه‌شه به‌بواری مافه‌كانی منداڵان و ژنان ده‌دات ، مرۆڤ له‌گه‌ڵ بینینی ئه‌ودا پێی وایه كه‌سێكی زۆر به متمانه‌یه و زۆریش به‌جوانی ده‌رده‌كه‌وێت .
زیاتر نووسراوه: له ئه‌وروپا ژنه نووسه‌ر سارا به‌گفتوگۆ و پانێڵه‌كانی توانیویه‌تی ئاستی تێگه‌یشتنی جیهانیی له‌مه‌ر پرسی مافه‌كانی ژنان و منداڵان هۆشیارتر بكاته‌وه، كه زۆر به جوانی دیارده‌ی پیاوسالاری له پرسی دروستكردنی كێشه‌ی بۆ ژن و منداڵ روون كردووه‌ته‌وه.
سارا عومه‌ر له ساڵی 1986 له شاری سلێمانی له دایك بووه و له كۆتایی نه‌وه‌ته‌كان كوردستانی جێهێشتووه، له ساڵی 2001ه‌وه له دانیمارك نیشته‌جێیه و له‌و وڵاته ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، له زانكۆی ئارهۆس به‌شی یاسایی ته‌واو كردووه و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له زانسته سیاسییه‌كان و ئێسته خوێندكاری ماسته‌ره له زانسته سیاسییه‌كان، خاوه‌ن چه‌ندان خه‌ڵاته و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ناسراوه .
وشه/ شاخه‌وان شێخانی