گرته ڤیدیۆی پیاوێك تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاندووه، تێیدا ده‌گری و به دڵشكاوییه‌وه ده‌ڵێت ئیتر ته‌واو من واز له‌م ئیشه دێنم، ئه‌م دیمه‌نه‌ش بووه‌ته جێی باس و پێكه‌نین له‌ناو خه‌ڵكدا.
پیاوه‌كه له كه‌ناڵه‌كه‌ی له یوتیوب ڤیدیۆیه‌كی خۆی داناوه و له ژێر ڤیدیۆكه نووسیویه‌تی، "كه‌مێك پێش ئێسته ماڵیان بڕیم، زۆربه‌ی زۆری كۆكراوه‌ی میكانۆكانمیان دزیوه، كۆتا كارم كه زیاتر له 10 مانگی خایاندبوو و ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو ته‌واو بێ، ته‌واو تێكیان شكاندووه، له‌دوای 14 ساڵ له كۆكردنه‌وه‌ی میكانۆ و هه‌شت ساڵ له كاركردن له كه‌ناڵه‌كه‌م له یوتیوب، كۆتایی پێ ده‌هێنم.. ماڵئاوا".
پیاوه‌كه دیزاینی میكانۆ ده‌كات وه‌ك خولیا و ئاره‌زوویه‌ك له ڕۆژه پشووهكانیدا پێی سه‌رقاڵ ده‌بێت، ئه‌و پیاوه له ڤیدیۆكه‌دا دیاره زۆر دڵی شكاوه و زۆر دڵنیایه ئه‌و كه‌سانه‌ی هاتوون دزییان لێ كردووه، ته‌نیا مه‌به‌ستیان تێكدان و دزینی میكانۆكانی بووه، هیچ یه‌ك له شته گرانبه‌هاكانی تری ماڵه‌كه‌یان ده‌ست بۆ نه‌بردووه وه‌ك كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی.
هه‌واداران و شوێنكه‌وتووانی له كه‌ناڵه‌كه‌ی له یوتوب، هاوخه‌می خۆیانی بۆ ده‌رده‌بڕن، یه‌كێك له كۆمێنت له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ی بۆی نووسیوه "تكایه كۆڵ مه‌ده له ئاره‌زوو و خولیاكهت، تازه ئه‌وان میكانۆكانیان دزیت، به‌ڵام ڕێ مه‌ده خۆشه‌ویستیشت بدزن بۆ میكانۆكان"
.
وشه/ محه‌مه‌د شابان