شه‌شه‌مین كتێبی ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی "وشه" به ناوی "ڕه‌شه‌بای ئۆكتۆبه‌ر" چاپ كرا و به‌منزیكانه له سه‌رجه‌م ده‌زگا ڕۆشنبیری و كتێبخانه‌كان به‌رده‌ست ده‌بێت.
له درێژه‌ی به‌رهه‌مه چاپكراوهكانیدا، ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی "وشه" هه‌ستا به چاپكردنی شه‌شه‌مین كتێبی بۆ "سه‌رباز عه‌بدولڕه‌حمان" نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس به ناوی "ڕه‌شه‌بای ئۆكتۆبه‌ر" و به‌مزووانه بڵاوی ده‌كاته‌وه.
"ڕه‌شه‌بای ئۆكتۆبه‌ر" كتێبێكی سیاسییه و كۆكراوه‌ی داتا و زانیارییه‌كانه له‌باره‌ی خیانه‌ته مه‌زنه‌كه‌ی له ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 ه، ته‌واوی زانیارییه‌كان له كتێبێكی گه‌وره‌دا پارێزراون و نووسه‌ر ورد و درشتی بابه‌ته‌كانی پێوه‌ست به‌و خیانه‌ته‌ی بۆ مێژوو هێشتووه‌ته‌وه و ڕێگری له له‌ناوبردنی به‌ڵگه‌كان كردووه.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه به "وشه"ی گوت: "كتێبه‌كه كۆكراوه‌ی دیكۆمێنت و ڕاستییه‌كانه له‌باره‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی گرووپێكی "هه‌رزه و كاڵفامی" ناو حزبێكی سیاسیی كوردستان له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و بنه‌ماڵه‌یی كه‌ركووكیان فرۆشت و فه‌رمانی كشانه‌وه‌یان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و سنوورانه دا، كه به‌وهۆیه‌وه گه‌لی كوردستان دووچاری مه‌ینه‌تی و كاره‌ساتێكی گه‌وره بوو، جینۆسایدی خه‌ڵكی خورماتوو و ئاواره‌بوونی نزیكه‌ی 200 هه‌زار هاووڵاتی كوردی لێ كه‌وته‌وه و نزیكه‌ی دوو هه‌زار خانوو و دووكانی هاووڵاتییانی كوردیش له خورماتوو دوای تاڵانكردن سووتێنران و ته‌قێنرانه‌وه".
"سه‌رباز عه‌بدولڕه‌حمان" له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستییه‌كانی ئه‌و خیانه‌ته گه‌وره‌یه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا ڕووی دا به لاڕێدا نه‌برێ و تۆمارێكی مێژوویی له په‌رتووكێكدا له كتێبخانه و ئه‌رشیڤی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا بمێنێته‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕووداوه‌كه‌وه وێنه و گفتوگۆ و زانیارییه‌كانم به‌و ئامانجه كۆ كرده‌وه و سه‌رجه‌میانم پاراست، ئێسته‌ش كه ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و خیانه‌ته‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێ، به ئاماده‌كراوی ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران".
ئه‌م كتێبه له نزیكترین كاتدا ده‌گاته كۆشكه‌كانی كتێب، رۆژنامه‌فرۆشی، كتێبخانه و ناوه‌نده ڕۆشنبیرییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر ده‌ستی بخات، بۆیه له رۆژانی داهاتوو "وشه" ناوی ئه‌و شوێنانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه كتێبه‌كه‌ی لێ ده‌ست ده‌كه‌وێ.