كۆمپانیای به‌ناوبانگی هواوی بڕیاری دا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا یه‌كێك له به‌هێزترین و باشترین جۆری مۆبایله‌كانی بخاته بازاڕه‌وه كه ئه‌وه‌یش مۆبایلی "Mate 20 Pro"یه كه یه‌كێكه له باشترین مۆبایله‌كانی دنیا له هه‌موو ڕووێكه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می هواوی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، هواوی له زووترین كاتدا دووه‌م باشترین مۆبایله‌كانی خۆی ده‌خاته بازاڕه‌وه كه ئه‌م مۆبایله جیاواز له هه‌ر مۆبایلێكی تر خاوه‌ن دیزاینێكی ته‌نك و جوانه له‌گه‌ڵ هێزێكی زۆر كه ده‌توانێت هه‌موو جۆره ئاپێك كار پێ بكات به‌بێ بوونی هیچ كێشه‌یه‌ك.
هواوی بڕیاری داوه ئه‌م مۆبایله‌ی كه "Mate 20 Pro" یه به دیزاینێكی جوان و شاشه‌یه‌كی گه‌وره دروست بكات كه قه‌باره‌كه‌ی 6.90 بێت و ڕوونییه‌كه‌یشی Full HDی بێت، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله ڕامی شه‌ش گێگابایته ده‌بێت به میمۆری ناوه‌كی 128 گێگابایت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه مۆبایله‌كه پاترییه‌كی زۆر به‌هێزی بۆ داده‌نرێت كه 4200 میلی ئه‌مپێره.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.