به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له نوێترین وتاریدا كۆتا ئه‌پده‌یتی "Windows 10"ی ئاشكرا كرد كه دوێنێ له شه‌شی ئه‌م مانگه‌دا به‌رده‌ست بوو.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ئه‌پده‌یتی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له وتارێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوێنێ شه‌شی مانگی تشرینی دووه‌م/ ئۆكتۆبه‌ردا له سه‌عات شه‌ش و 40 خووله‌كی ئێواره‌دا نوێترین ئه‌پده‌یتی Windows 10 خرایه به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ره كه ڤێرژنی "1809"یه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئه‌پده‌یته به‌ته‌واوه‌تی سیسته‌مه‌كه له ڤایرۆس خاوێن ده‌كاته‌وه و سیسته‌مێكی "سكێرتی" به‌هێزی بۆ داده‌نێت، چونكه پێشتر به‌شێكی زۆر له به‌كارهێنه‌ران كێشه‌ی ئه‌وه‌یان بۆ دروست بوو بوو كه له‌خۆیه‌وه فایله‌كانی ناو كۆمپیوته‌ره‌كانیان ده‌سڕایه‌وه، له‌به‌ره ئه‌مه مایكرۆسۆفت بڕیاری دا ئه‌پده‌یتێكی نوێ دابین بكات و ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكات.
مایكرۆسۆفت كۆمپانیایه‌كی فره نه‌ته‌وه‌یی ته‌كنۆلۆجی كۆمپیوته‌ره، گرینگ‌ترین به‌رهه‌مه‌كانی سیستمه‌كانی كارپێكردنی مایكرۆسۆفت ویندۆز و مایكرۆسۆفت ئۆفیسه، كه مایكرۆسۆفت له 1975دا له‌سه‌ر ده‌ستی بیڵ گه‌یتس دامه‌زراوه، مایكرۆسۆفت له ساڵی 1980 دا "MS-DOS"ی خسته بازاڕه‌وه كه یه‌كه‌م به‌رهه‌می بوو له‌و كاته‌دا، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌یش "Windows XP"ی دروست كرد و خستییه بازاڕه‌كانه‌وه كه ئه‌م ویندۆیه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی.