رۆژانه پزیشكان به‌شێوازێكی به‌رده‌وام ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه كه واز بهێنین له خواردنی شه‌كر، چونكه ئه‌م جۆره خۆراكه زیانێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته تووشی نه‌خۆشیی كوشنده‌مان ده‌كات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
healthable" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له چه‌ند هۆكارێكی گرینگ ده‌كات بۆ وازهێنان له خواردنی شه‌كر و ئاماژه‌ی پێ داوه، پزیشكانی پسپۆڕ له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه شه‌كر زۆر زیانبه‌خشه بۆ جه‌سته و تووشی نه‌خۆشیی زۆر مه‌ترسیدارت ده‌كات، بۆیه لێره‌دا باس له‌و نه‌خۆشییانه ده‌كه‌ین كه به‌هۆی خواردنی شه‌كره‌وه تووشی ده‌بن:
یه‌كه‌م – شه‌كر له جۆری یه‌ك و جۆری دوو: سه‌ره‌كیترین هۆكار بۆ تووشبوون به‌م جۆره نه‌خۆشییه خواردنی شه‌كره، بۆیه پزیشكان به‌شێوازێكی به‌رده‌وام ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه كه واز بهێنین له خواردنی شه‌كر بۆ ئه‌وه‌ی دوور بین له نه‌خۆشیی شه‌كر.
دووه‌م – شه‌كر ده‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه له جگه‌ردا: ئه‌گه‌ر رۆژانه رێژیه‌كی زۆر له شه‌كر بخۆیت، ئه‌وا به‌ته‌واوه‌تی ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌ت تووشی كێشه ده‌بن به‌تایبه‌ت ئه‌ندامی جگه‌ر، چونكه ئه‌م شه‌كره وه‌ك ژه‌هرێكی نه‌تواوه ده‌چێته ناو ئه‌ندامه‌كه و له‌كاری ده‌خات.
سێیه‌م – دروستكردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه: پزیشكێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی "جۆرج ف. سپرینه‌ر" له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه هه‌موو جۆره شێرپه‌نجه‌یه‌ك له زۆر خواردنی شه‌كره‌وه دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه شه‌كر ده‌بێته هۆی دروستبوونی خانه‌یه‌كی به‌ناوی "truncated O-glycans" كه ئه‌م خانه‌یه شێرپه‌نجه دروست ده‌كات كه به مه‌ترسیدارترین جۆری شێرپه‌نجه ناسراوه.