ژمارەی ئەو پڵنگانەی لە جەنگەڵستانەکانی وڵاتی نیپاڵدان، ئێسته بە نزیکەیی دووهێندەی ئەو ژمارەیەی پێشووە، ئهمهش بەهۆی هەوڵە دەستپێشخەرییەکانی حکوومەت و پارێزگاران و دەسەڵاتی ناوخۆیی بوو، کە بۆ چەندان ساڵە تێدەکۆشن بۆ زیادکردنی ژمارەی پڵنگەکان لە ناوچەی هیمالایە.
"
گۆپاڵ پرکەش" ئەندامی بەشی پارکە نەتەوەییەکان و پارێزگاریکردن لە ئاژەڵی کێوی ڕایگەیاند، کە ئامارە تازەکان لەسەر ژمارەی پڵنگەکان نیشانی دەدەن کە 235 پڵنگ لە جەنگەڵستانەکاندا هەن، ئەمەش دووهێندەی ژمارەی ساڵی 2009 کە ژمارەیان 121 پڵنگ بوو.
گۆپاڵ زیاتر گوتی: باری تەناهی بۆ ئاژەڵان زیاتر پارێزراوە و هۆشیاریش لەناو خەڵکدا لهپێناو نزیک نەکەوتنەوەی ئەو ناوچانە بۆ ژیانکردن دراوه.
ڕابەرانی ئەو وڵاتانەی پڵنگ تێیاندا دەژی وهك ڕووسیا و نیپال، کۆبوونەوەیەکی گرنگیان کرد لە 2010، تێیدا پەیمانی زیاتر کردنی ژمارەی پڵنگەکانیاندا تا ساڵی 2022 دا، وڵاتی نیپاڵیش وەک یەکێک لە بەشداربووان، لەهەوڵی گەیشتن بەو ئامانجەدایە و ئەگەریشی زۆرە یەکێک بێت لەو وڵاتانهی زووترین کات بەو ئامانجە بگات.
نیپاڵ لەڕووی جوگرافییەوە هەمەڕەنگە و دەشتی بەپیت و دارستانی چڕ و زنجیرە شاخی سەرکەش لەخۆ دەگرێت، لە نێویاندا چیای ئێڤەرێستە، کە بەرزترین چیای جیهانە.
شایانی باسه، لیۆناردۆ دیكاپریۆ ئهكتهری ناسراوی هۆڵیوود، به بهخشینی یهك ملیۆن دۆلاری ئهمهریكی، بهشداری لهم ههڵمهتهی نیپال كردووه و بووهته هۆی زیادكردنی ژمارهی پڵنگهكانیان و پاراستنیان له لهناوچوون.
وشە/ محەمەد شابان