پارەی پێوەری ئاوی ماڵان دەدرێتەوە هاووڵاتییان

:: PM:12:09:08/10/2018 ‌
 بەرپرسێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد پارەی پێوەری ئاوی ماڵان بۆ هاووڵاتییان دەگەڕێنرێتەوە ئەوەش بۆ هاووڵاتیان جێگەی دڵخۆشیە.

ئەمڕۆ دووشەم هەشتی تشرینی یەكەم، مەسعوود كاڕەش بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، بەستنی پێوەرەكانی ئاوی ماڵان بەمەبەستی سزادانی هاووڵاتیان نییە، بەڵكوو بۆ ڕێگری كردنە لە بەفیڕۆدانی ئاو.

بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی كوردستان گوتی، پێوەركانی ئاو ڕێگری دەكەن لە بەفیڕۆدانی ئاو لە هەموو جیهان ڕێژەی بەفیرۆدانی ئاو بەپێی ستاندارت 220 لیترە لە هەندێك لە گەڕەكەكان هەرێمی كوردستان ئەو ڕێژەیە 350 لیتر بووە.

كاڕەش ئاشكرای كرد، بڕیار دراوە بە پێدانەوەی بڕی پارەی پێوەری ئاوی ماڵان ساڵی ڕابردوو لە هاووڵاتییان  وەرگیراوە بۆ بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان ئەوەش بەپێی میكانیزمێك كە مانگانە ئەگەر پێوەری ئاوەكە 40 هەزار دینار بێت ئەوا  38 هەزار دینار وەردەگیرێت ئەوەش بۆ ئێمە و هاووڵاتییان جێگەی دڵخۆشیە مانگ بە مانگ بەو شێوەیە تاوەكو پارەكە تەواو دەبێت.

ساڵێ‌ ڕابردوو لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان پێوەری ئاوی ماڵان بەسترا، لە كۆتایی مانگی ڕابردووش دەستكرا بە خوێندنەوەی یەكەمی ئەو پێوەرانە لە ڕێگەی كۆمپانیایەكی تایبەت.



وشە - رامیار جەواد