دوای ئه‌وه‌ی میلانیا تره‌مپ خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا، گه‌شتێكی بۆ میسر كرد و جلێكی سه‌یری پۆشی، كه به‌هۆیه‌وه تووشی ڕه‌خنه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بوو و به كه‌سایه‌تییه‌كی ناو فیلمه‌كانیان چواند.
میلانیا تره‌مپ هاوسه‌ری دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوودا گه‌شتێكی بۆ میسر كرد و چه‌ندان وێنه‌ی لای هه‌ره‌مه‌كانی میسر له هه‌رێمی جیزه بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و جله سه‌یره‌ی له‌به‌ری كردوو، تووشی ڕه‌خنه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بوو و گاڵته‌یان پێی كرد.
له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، میلانیا پانتۆڵ، چاكه‌ت و كڵاوێكی شه‌كه‌ری و كراسێكی سپی له‌به‌ر كردووه، كه ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و شێوه جلوبه‌رگه‌یه كه ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی ڕۆڵی نازییه‌كی له فیلمی Indiana Jones and the Last Crusade گێڕاوه و مایكل جاكسن له
ئاهه‌نگێكدا پۆشیویانه، به‌مه‌ش میلانیایان به‌و چواندووه و ڕه‌خنه‌یان لێ گرتووه، له‌ناو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بووه‌ته جێی باسی خه‌ڵكی.
میلانیا تره‌مپ، كچه نمایشكارێكی جلوبه‌رگ و خانمێكی شۆخوشه‌نگی وڵاتی سلۆڤینیا بوو، پێش ئه‌وه‌ی ته‌ڕەمپی سه‌رمایه‌دار بیخوازێ و ببێته هاوسه‌ری سێیه‌می، ئێسته كه خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكایه، بۆ خه‌ڵكی سلۆڤینیا بووه‌ته جێی شانازی.