بڕیاره گرووپی شانۆی دووكان فیلمێك له‌سه‌ر عه‌فرین نمایش بكه‌ن كه واده‌ی ڕۆژی پێنجشه‌میان بۆ نمایشكردنه‌كه داناوه.
"گیڤارا جه‌بار" سه‌رپه‌رشتیاری كاره‌كه‌یه و له‌گه‌ڵ كانی ئارام ڕۆڵی سه‌ره‌كی كورته فیلمه‌كه ده‌بینن، له هه‌مان كاتدا له كورته فیلمه‌كه‌دا ڕۆڵی باوكێك ده‌بینێت و به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، فیلمه‌كه باس له كچێكی بچكۆلانه ده‌كات كه به‌هۆی تۆپباران و ڕووخانی خانووه‌كان و ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی عه‌فرین، خێزانه‌كه‌ی ون ده‌كات، به‌ڵام له كۆتاییدا باوكی له‌ناو خانووه ڕووخاوه‌كه‌ی خۆیان ده‌دۆزێته‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی زۆر هاوار بۆ باوكی ده‌كات و باوكی گوێبیستی ده‌نگی كچه بچكۆلانه‌كه‌ی ده‌بێت و ده‌چێته لای، له‌و كاته‌ی ده‌یه‌وێ به ئامێزی باوكی شاد بێته‌وه، به‌ر ته‌قینه‌وه ده‌كه‌وێت و ده‌مرێ.
گیڤارا زیاتر ده‌ڵێ: خۆم كاری نووسین و ده‌رهێنانم بۆی كردووه و به هاوكاری له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك له گرووپی شانۆی دووكان كورته فیلمه‌كه به‌رهه‌م ده‌هێنین، وا بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌م 11ی تشرینی یه‌كه‌م، سه‌عای 3:30 ی دوای نیوه‌ڕۆ له هۆڵی لیسا كافێ له ده‌ربه‌ندیخان نمایش بكرێت.