كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای وه‌رزشی نایكی بڕیاریاندا كاتژمێرێكی تایبه‌تی وه‌رزشی دروست بكه‌ن كه هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی كاتژمێری ئه‌پڵ "Series 4" هه‌بێت به‌ڵام به‌دیزاینی نایكی.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری ئه‌پڵ و نایكی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نایكی وه‌رزشی بۆ یه‌كه‌م جار كاتژمێرێكی زیره‌كیان دروست كرد كه هه‌مان سیسته‌م و تایبهتمهی " Series 4 "ی هه‌بێت، به‌ڵام دیزاینه‌كه كۆمپانیای نایكی دایبنێت و له‌سه‌ر شێوازی كاتژمێرێكی وه‌رزشی بێت.
ئه‌م كاتژمێره زیره‌كه ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و ده‌خرێته بازاڕه‌وه به‌ناوی كاتژمێری زیره‌كی " Nike+ Series 4" كه به چه‌ند ڕه‌نگێكی جیاوازه وه‌ك "سپی، ڕه‌ش، زه‌رد، سوور و قاوه‌یی"، جگه له‌وه‌یش دوو كۆمپانیاكه نرخی تایبه‌تیان بۆ داناوه كه ته‌نیا 399 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، 100 دۆلار كه‌متر له به‌رهه‌مه سه‌ره‌كییه‌كه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كومپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.