به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كان رۆژانه به‌شێوازێكی زۆر به‌رهه‌م ده‌هێندرێن، بۆیه ئه‌م ڕێژه زۆره وای كردووه به‌شێكیان ڕووبه‌ڕووی كێشه ببنه‌وه كه گه‌وره‌ترینیان شه‌حنكردنه‌وه‌یه.
به گوێره‌ى هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات كه زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كان تووشی كێشه بوونه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، له ساڵی 2017 رێژه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی گه‌یشه‌ته یه‌ك ملیۆن ئۆتۆمبێل به هه‌مان شێوه‌یش له ساڵی 2018 ڕێژه‌كه زۆر زیادیكرد كه ته‌نیا له چین نیزیكه‌ی 2 ملیۆن ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی به‌رهه‌مدێت.
بۆیه ئه‌مه‌یش وای كردووه زۆربه‌ی زۆری ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كان ڕووبه‌ڕووی كێشه ببنه‌وه به‌تایبه‌ت له وڵاتی چین و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه قه‌ره‌باڵغی زۆره، كێشه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه پێویستیان به‌شه‌حن كردنه‌وه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته‌یش به‌ته‌واوه‌تی له زۆربه‌ی شوێنه‌كان وێستگه‌ی شه‌حنكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كه دانه‌نراوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئامارێكی وڵاتی ئه‌مه‌ریكا كه بۆ سه‌رجه‌م وێستگه شه‌حنكردنه‌وه‌كانی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كان ئه‌نجام دراوه ده‌ركه‌وتووه كه ته‌نیا 22 هه‌زار وێستگه‌ی شه‌حنكردنه‌وه هه‌یه له هه‌موو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه ئه‌مه‌یش وایكردووه زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كان له شوێنه گشتییه‌كاندا له‌كاربكه‌ون.