ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر له هه‌ولێر پێشانگای وه‌رزی سێیه‌می هونه‌رمه‌ندانی مۆدێرنی كوردستان به‌هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندانی عێراق كرایه‌وه و بڕیاره ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام بێت.
ڕێكخه‌ر و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و چالاكییه هاوكار ڕسكن به "وشه"ی راگه‌یاند، " ئه‌مڕۆ دووشه‌م له هه‌ولێر پێشانگای هاوبه‌شی وه‌رزی سێیه‌می هونه‌رمه‌ندانی مۆدێرنی كوردستان‌مان كرده‌وه به‌هاوبه‌شی 25 هونه‌رمه‌ند به 30 تابلۆی جیاواز له باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان و عێراق، هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو به‌شێواز و قه‌باره و بابه‌تی جیاجیای هونه‌ری و به‌یه‌ك به‌رهه‌م یا زیاتر به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن .
مه‌به‌ست له ڕاگه‌یاندنی پلاتفۆرمی هونه‌ری مۆدێرن و هاوچه‌رخی 2018 له‌لایه‌ن هاوكار گرووپ له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه گرینگی‌دان و كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می مۆدێرن و هاوچه‌رخه، له داهاتوویه‌كی نزیكدا له مۆزه‌ی هونه‌ری مۆدێرن كۆده‌كرێنه‌وه و نمایش ده‌كرێن، ئه‌و پلاتفۆرمه ئاشنایه‌تی زیاتر ده‌دات به‌فێرخوازانی ناوه‌نده هونه‌رییه‌كانی كوردستان و له نزیكه‌وه به‌رهه‌مه‌كان ده‌بین.
خانمه هونه‌رمه‌ندی به‌شداربووی ئه‌و پێشانگایه خومار ڕه‌شید به "وشه"ی ڕاگه‌یاند " خۆشحاڵم جارێكی تر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند به‌شداری ئه‌و پێشانگایه ده‌كه‌ین و به‌یه‌كه‌وه به‌رهه‌مه‌كانمان نمایش ده‌كه‌ین و كولتوری وڵاته‌كه‌مانی تێدا نمایش ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ رۆژی دووشه‌م هه‌شتی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر سه‌عات 11ی به‌یانی ئه‌و پێشانگایه كرایه‌وه له هه‌ولێر له هۆڵی میدیا و ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر له ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا ڕێزلێنانی به‌شداریكردن به‌هونه‌رمه‌ندان ده‌به‌خشرێت .
وشه/ شاخه‌وان شێخانی