ئەو خواردنانەی پێویستە لە ماوەی دووگیانیدا بخورێت

:: PM:12:05:09/10/2018 ‌
لە ماوەی دووگیانی لەشی ئافرەت پێوستی بە خۆراكی دروست دەبێت بۆ ئەوەی ببێَت بەخاوەن كۆرپەلەیەكی تەندروست، گرنگترین شت لەم قۆناغەدا خۆراكە، ئافرەتی دووگیان كانزا و ڤیتامینی زیاتر لە كاتی ئاسایی پێویستە، بۆ پڕكردنەوەی پێویستییەكانی جەستە و كۆرپلە ئەم خۆراكانەی خوارەوە بخۆن.

یەكەم: بەرهەمە شیرەمەنییەكان، كۆرپەلە لە بەشی ناوەوەی ئافرەتدا گەشە دەكات، بۆیە پێویستە بڕێكی زۆر پرۆتین و كالیسیۆم بەكاربهێنرێت، ئەم دوو پێكهاتەیەش بە ڕێژەیەكی زۆر لە بەهەمە شیرەمەنییەكاندا هەیە وەكو ماست، هەروەها بڕێكی زۆر بەكتریای پرۆبایۆتیكی تێدایە كە یارمەتی هەرسكردن دەدەن. 

دووەم: پەتاتەی شیرین، پەتاتەی شیرین سەرچاوەیەكی نایابی بێتاكارۆتینە. كە ئاوێتەیەكە پێكهاتەی خۆراكی دەگۆرێت بۆ ڤیتامین A. ئەم ڤیتامینە گرنگە بۆ گەشەكردنی خانەی كۆرپەلە و پەرەسەندنی. پێویستە بە ڕێژەی 10% ئەم ڤیتامینەیش بۆ جەستە زیاد بكرێ لە كاتی دووگیانیدا، بە پێچەوانەوە ئافرەتی دووگیان تووشی ژەهراویبوون دەبێت.

سێیەم: ماسی سەلەموون، ئەم ماسیە بڕێكی زۆر ئۆمێگا 3 ی تێدایە كە زۆر گرنگە بۆ پەرەسەندنی مێشك و چاوی كۆرپەلە. بە ڕێژەیەكی زۆر ئۆمێگا 3 لە ماسی سەلەمووندا هەیە. پێویستە هەفتەی دوو جار ئەم ماسیە بخورێت، چونكە ئەگەر هاتوو لەم رێژەی خواردنە زیاتر بوو، ڕەنگە ببێتە زیان بۆ كۆرپەلە و دایكەكە.

چوارەم: هێلكە، هێلكە خۆراكێكی تەندروستە، هەموو پێكهاتە خۆراكییەكانی تێدایە كە پێویستن بۆ لەش. تەنیا لە یەك هێلكەدا سەرچاوەیەكی باشی چۆلۆلینەن هەیە كە پێویستە بۆ كردارە جۆراوجۆرەكان وەكو گەشەكردنی مێشك .ئەگەر ئەم چۆلۆلینەیە لەماوەی دووگیانیدا كەمبوو، ڕەنگە ببێتە هۆی بێهێزی و كەموكوڕی وێلاش لە ماوەی دووگیانیدا.

پێنجەم: ئاو، خواردنەوەی ئاو پارێزگاری لە شێداری لەش دەكات و قەبارەی خوێن لەماوەی دووگیانیدا بە ڕێژەی 1.5 لیتر زیاد دەكات، كاتێك لەش توشی وشكبوونەوە دەبێت، بەهۆی كەمی ئاوەوە چەند نیشانەیەك دەردەكەوێت وەكو ژانەسەر، دڵەراوكێ‌، پەستانی دەروونی، بیرچوونەوە، ماندوویەتی. پێویستە ئافرەتی دووگیان رۆژانە دوو لیتر ئاو بخواتەوە بەتایبەتی لەكاتی هەستكردن بەتینوویەتیدا.



وشە - ئاوات ئازاد