فیلمێكی كوردی كه باس له ژنێكی قاره‌مانی جه‌نگی دووه‌می دنیا ده‌كات و له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌رێكی كورده، له یه‌كه‌م نمایشیدا به‌شداری له فیستیڤاڵێكی جیهانی مانچسته‌ر كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، فیلمی "ده‌نگه ونبووه‌كان" له ده‌رهێنانی ئالان سابیر ده‌رهێنه‌ری كورد، له یه‌كه‌م نمایشیدا به‌شداری فیستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی به ناوی "جێرنی ئینته‌رناشنال فێستیڤال" له شاری مانچسته‌ر كرد و نمایش كرا.
ده‌رهێنه‌ر له‌باره‌ی فیلمه‌كه‌یه‌وه به "وشه"ی گوت: ئه‌و فیلمه چیرۆكه‌كه‌ى باس له ژنێكى هه‌ڵهاتوو له جه‌نگى یه‌كه‌می دنیا ده‌كات، دواى زیاتر له سه‌د ساڵ ده‌یه‌وێت به‌سه‌رهاتى لێكدابڕانى له منداڵه‌كانى بۆ نه‌وه‌ى نوێ بگێڕێته‌وه، ئه‌و به‌رهه‌مه یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ى زنجیره‌یه‌ك فیلمه له‌نێوان ده‌رهێنه‌ر و زانكۆى مانچسته‌ر، كه باس له‌ده‌نگه ونه‌كانى نێو ئه‌رشیف ده‌كات.
فیلمه‌كه به‌رهه‌مى كۆمپانیاى ASAfilms كارى ده‌رهێنان و پرۆدوسینگ هی ده‌رهێنه‌ره كورده‌كه‌یه، دوو ئه‌كته‌رى سه‌ره‌ك به‌شدارییان كردووه، كه یه‌كێكیان ئینگلیزى و ئه‌ویتریان ئێرانییه.
ئه‌و فیلمه یه‌كه‌م فیلمى ناوبراو نییه كه ده‌گاته فیستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ڵكوو پێشتر هه‌ریه‌ك له فیلمه‌كانى دوورى رێى ماڵ و گه‌ڕان به‌دواى قاچه‌كانم ى له وڵاتانى جیاواز له جه‌ندان فیستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تی نمایشكراوه و چه‌ندان خه‌ڵاتیان به‌ده‌ست هێناوه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانى