وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی زیاد ئه‌سعه‌د له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه كه تا ئێسته‌یش گومان ده‌كرێت ئه‌و بێت، چونكه ئه‌وه چه‌ندان ساڵه ئه‌و هونه‌رمه‌نده دیارنه‌ماوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی ناودار "زیاد ئه‌سعه‌د" بڵاو كراوه‌ته‌وه كه زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن دووباره ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا به ته‌واوى یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه كه ئه‌وه زیاده یان كه‌سێكى هاوشێوه‌ى.
ئه‌م وێنه‌یه بووه‌ته جێگای دڵ خۆشی زۆربه‌ی خه‌ڵك و زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان، هاوكات به‌شێك له هاوادارانى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ى وێنه‌كه‌ى داواى به‌رهه‌مى نوێى لێ ده‌كه‌ن.
وێنه‌كه به جۆرێكه پیرى ته‌واو به ڕووخسارى زیاد ئه‌سعه‌ده‌وه دیاره و به‌پێى بۆچوونه‌كانیش بێت ئێسته زیاد گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ته‌مه‌نه.
زیاد ئه‌سعه‌د یه‌كێكه له گۆرانیبێژه ناوداره‌كانی كوردستان و له دایكبووی شاری هه‌ولێره و له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان كوردستانی به‌ره‌و هه‌نده‌ران به‌جێ هێشتووه. شیعر و ئاوازی بۆ ده‌یان هونه‌رمه‌ندی كورد ئاماده كردووه و ماوه‌یه‌كی زۆره هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر نییه و هیچ ئه‌لبووم و سترانی نوێی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.