جۆرێكی عه‌تری كاڵڤن كڵاین به‌ناوی "ئۆبسێشن" سه‌رنجی پشیله به‌لای خۆیدا ڕاده‌كێشێت و له دووری چه‌ندان مه‌تره‌وه به‌ره‌و سه‌رچاوه‌ی بۆنه‌كه دێن.
كاتێك عه‌تری "ئۆبسێشن"ی كاڵڤن كڵاین له خۆت ده‌ده‌یت له باخچه‌ی ئاژه‌ڵان یان كاتێك چاودێرانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵان به دار و به‌ردی ناوچه‌یه‌كدا ده‌كه‌ن، بۆنی عه‌تره‌كه پشیله گه‌وره‌كانی وه‌ك "چیتا، جاگوار و پڵنگ" بۆ خۆی ڕا ده‌كێشێت و وا ده‌كات به‌ره‌و لای بۆنه‌كه بێچن و وه‌ك نیشانه‌ی ئارامی خۆیان به ناوچه‌ی بۆنه‌كه‌دا بخشێنن و توند بۆنی بكه‌ن.
وه‌ك له ڕاپۆرتێكی "زه وۆڵ ستریت جێرنهڵ"دا هاتووه پرژاندنی عه‌تر له باخچه‌ی ئاژه‌ڵاندا وه‌ك نهێنییه‌كی ئیش وایه له‌ناو چاودێرانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵان، ئه‌و جۆره گیاندارانه ئه‌و بۆنه دیاریكراوه ده‌ناسنه‌وه و وایان لێ ده‌كات به‌مه‌راق و چالاك بن كاتێك له قه‌فه‌سدان.
چاودێریكی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی "بڕۆنكس زوو" له نیۆرك به‌ناوی "پات تۆماس" تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی بۆنی كرد له‌سه‌ر پشیله‌كانی له جۆری "جاگوار" بۆی ده‌ركه‌وت پشیله‌كان به هیچ جۆرێك بۆنی عه‌تره‌كانی تریان نه‌ده‌كرد، به‌ڵام كاتێك تۆماس عه‌تری ئۆبسێشنی به‌كارهێنا ده‌ی بینی هه‌ر له‌دووره‌وه بۆنیان ده‌كرد و بۆ ماوه‌ی 11 خووله‌ك هه‌ر به‌ئاگاداری ده‌یهێشتنه‌وه.
یه‌كێك له دیزاینه‌ره‌كانی عه‌تره‌كه هۆكاره‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ یه‌كێك له‌و پێكهاتانه‌ی له‌ناو عهترهكهدایه و ئاماژه‌ی پی داوه، پێكهاته‌یه‌كی "میسكاوییه" كه وا ده‌كات سه‌رجی ئه‌و جۆره گیاندارانه ڕاكێشێت له دووری نزیكه‌ی هه‌زار مه‌تره‌وه.
وشه/ محه‌مه‌د شابان