به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و ده‌ریای سوور ده‌بێ، له هه‌ولێر ئاسمان هه‌ور ده‌بێ له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌باران له ناوچه‌ی جیا جیا، پاشان ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێ، له سلێمانی ئاسمان هه‌ور ته‌واو ده‌بێ له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌باران له ناوچه‌ی جیا جیا، پاشان ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت، له دهۆك ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌باران له هه‌ندێ ناوچه و كاتی جیاواز، پاشان ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێ، له كه‌ركووكیش ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 35 پله و نزمترین پله‌ش 19 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی پێنجشه‌م به‌هه‌مانشێوه ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و ده‌ریای سوور ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، نمه‌باران له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان ده‌بێ، له دهۆك ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، نمه‌باران له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان ده‌بارێ، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 36 پله و نزمترین پله‌ش 20 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.