سەیروسەمەرەی هاوسەران لەناو ئەستێرەكاندا

:: AM:10:56:10/10/2018 ‌
دنیای هۆڵیوود وێڕای دنیایەكی پڕ لە جوانیی هونەرییە، هاوكات زۆرجار شتی سەیروسەمەرەی لێ دەبینرێت. پێگەی "فەرفیش" كە پێگەیەكی هونەریی میسرییە، رۆشنایی خستووەتە سەر سێ لە هاوسەران لەناو ئەستێرەكانی هۆڵیووددا و وەك شتێكی نامۆ ئاماژەیان پێ دەدات.

بیتەر دینكلاج و ئیریكا سمیدت كە دوو هاوسەر و هاوكات ئاشقی یەكترن و دوو ئەستێرەی دیاری هۆڵیوودن، هەوادارانیان پێیان سەیرە كە تا ئێستە ئەو دوو ئەستێرەیە بەو هەموو خۆشەویستییە پێكەوە ماونەتەوە، بەتایبەتی جیاوازیی باڵایان زۆرە، ژنەكە زیاتر لە نیو مەتر لە هاوسەرەكەی درێژترە. ئەوان ماوەی 13 ساڵە هاوسەری یەكترن و منداڵێكیان هەیە.

هەروەها هیو جاكمان و دیبۆرا لی فیرنس دوو هاوسەری ترن كە لەلای خەڵك وەك دوو ئاشق دێنە ژمار. جیاوازیی تەمەنیان لەلای خەڵك بووەتە سەیروسەمەرە، چونكە دیبۆرا 13 ساڵ لە هاوسەرەكەی گەورەترە، لەكاتێكدا ماوەی 22 ساڵە هاوسەری یەكترن و زۆریش یەكتریان خۆش دەوێ.

شاكیل ئۆنیل و نیكۆل  ئەلیكساندەر دوو ئەستێرەی تری هۆڵیوودن و هاوسەری یەكترن، جیالەوەی پیاوەكە زۆر لە هاوسەرەكەی درێژترە كە زیاتر لە نیو مەتر دەبێ، لەگەڵیدا خاوەن جەستەیەكی زۆر كەڵەگەتە. ئەوانیش لە دنیای هۆڵیووددا بە دوو ئاشق و دوو هاوسەری خۆشەویست دەناسرێنەوە.







وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د