بەم خۆراكانە ڕێ لە هەوكردن بگرە

:: PM:02:34:10/10/2018 ‌
هەوكردن كاردانەوەی سیستەمی بەرگری لەشە بۆ نەخۆشی یان هەر هۆكارێكی تری نەخۆشی. لە ڕاستیدا هەوكردن شتێكی باشە بۆ دەستنیشانكردنی نەخۆشی، بەڵام هەوكردنی درێژخایەن ڕەنگە ببێتە هۆی چەندان نەخۆشی و زیادبوونی كێش. هەندێك خۆراك هەن لە راستیدا دەتوانن رێ لە هەوكردن بگرن لێرەدا باس لەو خۆراكانە دەكەین كە رێ لە هەوكردن دەگرێت.

یەكەم: باوی، سەرچاوەیەكی مەزنی چەوری مۆنۆونساتوراندە، وەكوو زەیتی زەیتوون، مەنگەنیز، ڤیتامین  E، پرۆتینی ڕووەكی و مەگنیسیۆمی تێدایە. بەكارهێنانی باوی مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن كەم دەكاتەوە و ترشی چەوری خوێن زیاد دەكات كە پێویستە بۆ لەش، باوی بڕێكی كەمتر كالۆری تێدایە وەكو زۆر خۆراكی دژە هەوكردنی تر خواردنی چەند دەنكێك باوی یارمەتی رێكخستنی كێشی لەش دەدات.

دووەم: ئاڤۆگادۆ، یەكێكە لەو میوانەی كە چەوری دروستی تێدایە بۆ دڵ و سەرچاوەیەكی باشی ریشاڵ و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمە. بڕێكی كەمتر سۆدیۆمی تێدایە.بەكارهێنانی نیو ئاڤۆگادۆ بڕێكی زۆر ڤیتامین A, C, E, كۆمەڵەی ڤیتامین B بە لەش دەبەخشێ و ڕێ لە هەوكردنی لەش دەگرێت و باشترە لە رێی زەڵاتە یان بەخاوی بخورێت.

سێیەم: ماسی چەور، لە نوێترین توێژینەوە دەركەوتووە كە ئۆمێگا 3 ناوەرۆكێكی ترشی چەوریە كە لە ماسی تونە، سەلەموون و جۆرەكانی تری ماسی هەیە، یارمەتی كەمكردنەوەی هەوكردن دەدات و تەندروستی دڵ و مێشك بەهێز دەكات. ماسی چەور دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B  كە گرنگە بۆ گۆڕینی خۆراك بۆ وزە لە لەش و پێویستە بۆ رێكخستنی DNA لەش. بۆ ئەوەی سوودەكانی ماسی بە لەشت بگات، پێویستە هەفتەی دووجار بخورێت.

چوارەم: زەنجەفیل، بەهەمانشێوەی زەردەچەو پێویستە و لەگەڵ هەوكردن شەڕ دەكات و بەرهەمهێنانی ستۆكینەس دەوەستێنێت كە بەرپرسە لە دروستبوونی هەوكردنی درێژخایەن.  بە شێوەیەكی گشتی چارەسەری هێڵنجدان و نەخۆشییەكانی گەدە دەكات.

پێنجەم: پرتەقاڵ ، پرتەقاڵ سەرچاوەیەكی مەزنی پۆتاسیۆم و ڤیتامین C، كالیسیۆم، ڕیشاڵ و فۆلات، ڕیشاڵ و فۆلات پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەكەن وە ڤیتامین C پێویستە بۆ بەهێزبوونی شانەكان، كاری سیستەمی بەرگری و سوڕی خوێن. شەربەتی پرتەقاڵ رێ لە هەوكردن دەگرێت ئەگەر هاتوو رۆژانە بخورێتەوە، باشترە پرتەقاڵ پاش نیوەڕۆ بخورێت.



وشە - ئاوات ئازاد