ئەم كێشەیە زۆربەی كۆمەڵگە پێوەی دەناڵێنێت

:: PM:06:11:10/10/2018 ‌
زۆربەی تاكەكانی كۆمەڵگە بە كێشەیەكەوە دەناڵێنن كە بەشێكی پێوەندی بەلایەنی دەروونی كەسەكانەوە هەیە و بەشێكی تریشی پێوەندی بە خۆشەویستی نێوان دوو كەسەوە هەیە، بۆیە زۆربەی جار ڕووبەڕووی ئەو كێشەیە دەبینەوە كە بریتییە لە نەبوونی وشەی دەسپێكی گفتوگۆ و بە كۆتا هێنانی گفتوگۆ.

د. سامان شەریف پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەكان بۆ "وشە" ڕوونی كردەوە كە زۆربەی مرۆڤەكان توانای دەست پێ كردن و كۆتایی هێنان بە قسەكردنیان نییە، ئینجا ئەو قسەكردنە قسەكردنێكی ڕاستەوخۆ بێت یان لە ڕێی چاتەوە بێت، بەتایبەتی ئەگەر ئەو قسەكردنە لەگەڵ كەسێك بێت كە خۆشیان بوێت.

ئەو پسپۆڕە دەروونییە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، لەڕووی دەروونیەوە چەندی خۆشەویستیت بۆ كەسێك زیاتر بێت ئەوەندەیش تووشی زەحمەتی زیاتر دەبیتەوە بۆ دۆزینەوەی وشەیەكی باش و گونجاو بۆ دەست پێ كردنی یا كۆتایی پێهێنان بە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو كەسەی گفتوگۆی لەگەڵ دەكەی.

بەڵام ئەو پسپۆڕە دەروونییە ئاماژەی بە هیچ وشەیەك نەكرد بۆ دەست پێ كردنی گفتوگۆ یان بە كۆتا هێنانی، ئەوەیش وەك ئاماژەیەك كە ئەو سیفاتە لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم