واتس‌ئاپ به‌كارهێنه‌رانی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ئاپاكهی له‌ژێر هێرشی ئه‌لكترۆنی دایه و پێویسته به‌كارهێنه‌رانی ئه‌كاونته‌كانیان بپارێزن له هه‌ر هێرشێك تا سیسته‌مه‌كه به‌ته‌واوه‌تی چاك ده‌كرێته‌وه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات كه واتس‌ئاپ مه‌ترسی هاككردنی كه‌وتووه‌ته سه‌ر و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای واتس‌ئاپ له نوێترین پۆستیدا ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاپهكهیان مه‌ترسی هاككردنی كه‌وتووه‌ته سه‌ر و له‌ژێر هێرشی ئهلكترۆنیدایه.
ئه‌وه‌یشی گوتووه كه ئه‌م هێرشه ئه‌لكترۆنییه له‌ڕێگه‌ی ڤایرۆسێكه‌وه دروست بووه كه به‌سیسته‌می " voicemail"ه‌وه پێوه‌ندیدار كراوه و كاتێك تۆ سیسته‌می " voicemail" كار پێ ده‌كه‌یت ڤایرۆسه‌كه بڵاو ده‌بێته‌وه و سیسته‌مه‌كه‌ت هاك ده‌كات، بۆیه پێویسته ئاگاداربین.
به‌رنامه‌ی واتس‌ئاپ به‌كاردێت بۆ گۆڕینه‌وه‌ی نامه و پێوه‌ندیكردن له نێوان به‌كارهێنه‌رانی به‌رنامه‌كه، ئه‌م به‌رنامه‌یه له ساڵی 2009 له‌لایه‌ن "بریان ئاكتۆن" ئه‌مه‌ریكی دامه‌زراوه كه ئه‌م به‌رنامه بۆ ئاسانكردنی نامه و پێوندیه گشتییه‌كان دروست كراوه و له سه‌رانسه‌ری دنیا خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری دێنن، هه‌روه‌ها له نوێترین ئه‌پده‌یتیدا تایبه‌تمه‌ندی په‌یوه‌ندی كردنی به‌كۆمه‌ڵی زیاد كردووه كه به‌كارهێنه‌رێكی زۆر گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئاپه‌كه‌ی.