له سلێمانیدا ته‌نیا له نۆ مانگی ئه‌م ساڵدا 329 ژنی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ بوون به دایك و به هه‌ردوو ڕێگه‌ی سرووشتی و نه‌شته‌رگه‌ری منداڵیان بووه، به بۆچوونی توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و پسپۆڕانی بواری ژنان و منداڵ دووگیان بوونی ژنانی خوار 18 ساڵ به مه‌ترسی ده‌زانن له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و ته‌ندروستیه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كه له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی سلێمانیه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه و نێردراوه بۆ "وشه" له نۆ مانگی ئه‌م ساڵدا 329 ژنی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ منداڵیان بووه، به جۆرێك كه 274 یان له‌ڕێگه‌ی سرووشتیه‌وه منداڵیان بووه و زیاتر له 55 ژنی تریش به ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری منداڵیان بووه.
شیرین جه‌مال پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی ژنان و منداڵان له كلینیكی ڕاوێژكاری ئێوارانی شۆڕشی سلێمانی له باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی دووگیان بوونی ژنانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ بۆ "وشه" گوتی، " گونجاوه كه دایكان ته‌مه‌نیان له سه‌روو 18 ساڵه‌وه بن بۆ حاڵه‌تی دووگیانی بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی نه‌بنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و دایكانه‌ی كه خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵن له‌ڕووی ڕه‌حم و ئه‌ندامی زاوزێ و منداڵدانه‌وه به‌ته‌واوی گه‌شه‌ی نه‌كردووه و له‌كاتی دووگیانی‌دا ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی زۆر ده‌بنه‌وه.
زیاتر گوتی، زۆربه‌ی دایكانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ له‌كاتی دووگیانیهكانیاندا تووشی په‌ستان خوێن و به‌رزی شه‌كری خوێن و ئاوسان ده‌بنه‌وه، زۆرجار له‌بارچوونی منداڵه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كان كه تا چوار منداڵ و زیاتریش له‌و دایكانه‌دا ڕووده‌دات و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر دایكه‌كه ده‌بێت كه له داهاتوودا نه‌توانێت منداڵی ببێت.
زۆری نه‌شته‌رگه‌ری بۆ منداڵ بوون ئه‌و كه‌سانه ده‌یكه‌ن كه ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵه‌وه‌یه به به‌راورد به‌و دایكانه‌ی كه ته‌مه‌نیان گه‌وره‌تره و ئه‌و پسپۆڕه‌ی بواری نه‌خۆشیه‌كانی ژنان له‌و باره‌یه‌وه گوتی، به‌پێی یاسا ده‌بێت تا چوار منداڵ به نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایك بێت، واتا تا چوار جار دایكێك بۆی هه‌یه كه نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بدات و دوای ئه‌و چوار جاره ده‌بێت ڕه‌حمی هه‌ڵ بگێڕیته‌وه تا منداڵی نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیتر ڕه‌حمی دایكه‌كه ته‌حه‌مولی هه‌ڵگرتنی كۆرپه‌له ناكات.
" له‌ڕووی ته‌ندروستیشه‌وه كه منداڵ بوون و منداڵ له‌بارچوو و هه‌تا وه‌چه خستنه‌وه و به‌خێوكردنیشی ئه‌مانه دیسان كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ردوو ڕهگهزوه به‌تایبه‌ت مێ ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌بێته‌وه و كه ڕه‌نگه له ساڵانی به‌ڕێكردنی ته‌مه‌نیدا كاریگه‌ری خراپتری پێوه دیار بێت.
سلێمانی/ لۆڤه محه‌مه‌د