ئەمڕۆ عێراق و ئەرجەنتین رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە

:: AM:09:10:11/10/2018 ‌

ئەمڕۆ پێنشجەم لە یاریی دەستپێكی پاڵەوانیەتیی چوارینەكەی سعوودییە لەنێو یاریگەی فەیسڵ بن فەهد، هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئەرجەنتین رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.

یارییەكە سەعات 8:45ی شەو بەكاتی كوردستان دەست پێ دەكات و چوار هەڵبژاردەش بەشدارییان تێیدا كردووە كە ئەوانیش برێتین لە عێراق، سعوودییە، ئەرجەنتین و بەڕازیل.

ئەم یارییە وەك ئامادەكارییەك دەبێت بۆ هەڵبژاردەی عێراق بۆ پاڵەوانیەتیی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا كە بڕیارە سەرەتای ساڵی داهاتوو لە وڵاتی ئیماڕات بەڕێوەبچێت، هەڵبژاردەكە لە پاڵەوانیەتییەكە لە كۆمەڵەی چوارەم لەگەڵ هەڵبژاردەكانی ئێران، یەمەن و ڤێتنام گیرساوەتەوە.

لە یارییەكەی ئەمڕۆدا لە ریزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین چەندان ئەستێرە یاری ناكەن لەوانە لیۆنێل میسی، ئەنخێل دی ماریا و سێرجیۆ ئەگوێڕۆ، بەڵام هەریەك لە یاریزانان ماورۆ ئیكاردی لە یانەی ئینتەر میلان و پاولۆ دیبالا لە یانەی یۆڤێنتۆس لە یارییەكەی ئەمڕۆدا هێرشبەرایەتی هەڵبژاردەكەیان دەكەن.

سریچكۆ كاتانیچی سلۆڤینی و راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ناوی ئەم یاریزانانەی ئاشكرا كردبوو كە لە یارییەكەی ئەمڕۆدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەشداردەبن كە ئەوانیش برێتین لە جەلال حەسەن (زەوڕا)، محەمەد حەمید (شوڕتە)، نووڕ سەبڕی (هەجەری سعوودی)، رەعد فەنەر (نەفت)، ئەحمەد ئیبراهیم (عەرەبی قەتەڕی)، عەلی فائیز (خەریتاتی قەتەڕی)، رێبین سۆلاقا (خووری قەتەڕی)، عەلی عەدنان (ئەتلانتای ئیتاڵی)، فڕانس پترس (هۆبرۆی دانیماڕكی)، سەعد عەبدولئەمیر و ئەمجەد عەتوان و مەهدی كامل و عەلا مەهاوی و حوسام كازم (شوڕتە)، بڕوا نوری (بالی یونایتدی ئەندەنووسی)، بەشار رەسەن (پێرپۆلیسی ئێرانی)، ئوسامە رەشید (سانتا كلارای پورتوگالی)، جەستن میرام (كۆلۆمبۆسی ئەمەریكی)، هومام تاریق (ئیستقلالی ئێرانی)،ـ ئەحمەد یاسین (خووری قەتەڕی)، محەمەد داوود (نەفت)، موهەنەد عەلی (شوڕتە) و مازن فەیاز (نەفت).




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م