رۆژنامەیەكی ئینگلیزی هۆكاری بەرزبوونەوەی ئاستی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە یارییەكانی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئاشكرا كرد.
رۆژنامەی (دەیلی مەیل) ئاشكرای كرد: دوای یارییەكانی مۆندیال و هەرەسهێنانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە قۆناغی 16، میسی بڕیاری دا دووبارە چاو بە سیستەمی خواردنەكانی بخشێنێتەوە و ئەمە وای كردووە لە یارییەكانی وەرزی نوێدا لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بە ئاستێكی جیاوازتر دەربكەوێ.
بەگوێرەی رۆژنامەكە میسی بەیەكجاری وازی لە خواردنەوە گازییەكان و خواردنە خێراكان هێناوە كە پێشتر بەشێوەیەكی زۆر دەیانی خوارد ئەمە ببووە هۆكاری ئەوەی لەنێو یاریگە بەشێوەیەكی بەشێوەیەكی خراپ دەركەوێ.
میسی هەر لە تەمەنی لاوێتییەوە بەشێوەیەكی زۆر خووی بە خواردنە خێراكان و خواردنەوە گازییەكان گرتبوو و تا بەم دواییەش بەكاری دەهێنا.
ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی میسی لە یارییەكانی ئەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەشێوەیەكی جیاواز و باشتر لە وەرزی رابردوو دەربكەوێ و رۆلی سەرەكی ببینێ لەسەركەوتنەكانی یانەی بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانیا و خولی پاڵەوانانی ئەوروپا.